 |
 |
|
به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕ
به‌ختیار سه‌باح
|



 
|

|
|
|
 |
|
 |
 |
 |
 |
|
لۆریه‌كى
بارهه‌ڵگر 15 سه‌ر مه‌ڕى كوشت
2008/7/3
محه‌مه‌دهه‌سنانى_چۆمان: ئێواره‌ى رِۆژى چوار شه‌ممه
رِێكه‌وتى 2/7/2008 له سه‌ر رِێگاى گشتى هاملتۆن
چۆمان لۆریه‌كى بارهه‌ڵگر به‌ناو مێگه‌ڵه مه‌رِێك
كه‌وت چه‌ند سه‌ر مه‌رِێكى كوشت، زبێر مه‌حمود خه‌ڵكى
گوندى جویزان سه‌ر به ناحیه‌ى سمیلان كه له‌گه‌ڵ
مێگه‌له مه‌رِه‌كه بوو ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشت
راستكرده‌وه‌و به سایتى زارى كرمانجى رِاگه‌یاندو
گوتى" كاتژمێر 8 ى ئێواره‌ى 2/7/2008 له نزیك گوندى
رِه‌ژدوورى سه‌ر به ناحیه‌ى گه‌ڵاله له سه‌ر رِێگاى
هاملتۆن لۆریه‌كى بارهه‌ڵگر به‌ناو مێگه‌له
مه‌رِه‌كه‌مان كه‌وت له ئه‌نجامدا 15 سه‌ر مه‌رِى
له‌ناو برد، یانزه له مه‌رِه‌كان مرداربوون و
چواریشمان سه‌ر برِین ، زبێر هۆكارى ئه‌و رِووداوه‌شى
گه‌رِانده‌وه بۆ تیژ لێخورِینى شوفێرى لۆریه‌كه‌و
پابه‌ند نه‌بوونى به رِێنمایه‌كانى هاتووچۆ |
|
.له
چیاى گرد مه‌ندیل
شوانكارێك به‌ر مین كه‌وت
2008/7/3
له
كوێستانه‌كانى زنجیره چیاى گرد مه‌ندیلى سه‌ر به
شارۆچكه‌ى چۆمان مینێكى دژه كه‌سى به شوانكارێكى 8
سالاَندا ته‌قییه‌وه‌و له ئه‌نجامدا برینداربوو چه‌ند
په‌نجه‌یه‌كیشى له هه‌ردوو ده‌ستدا قرتاوه، له‌مباره‌یه‌وه(
ئاكۆ عه‌زیز) به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ی هۆشیاركردنه‌وه
له ده‌زگاى گشتى بۆ كاروبارى مین به زارى كرمانجى
راگه‌یاندوو گووتى" كاتژمێر 3ى دواى نێوه‌رِوى دوێنىَ
شوانكارێك به‌ناوى ( محه‌مه‌د فه‌یسه‌ل ) له كاتى له‌وه‌رِاندنى
مه‌رِومالاَت له‌ناوچه‌ى (سیمن گوار) ده‌ستكارى مینێكى
دژه كه‌سى جۆرى (vs50 )ى كردووه له ئه‌نجامدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و
سىَ په‌نجه‌ى له ده‌ستى چه‌پى و په‌نجه‌یه‌كیشى له
ده‌ستى راستى قرتاوه‌و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ى
ئێمرجنسى هه‌ولێر له ژێر چاودێرى دایه. |
|
پاش 30 ساڵ
به قه‌زابوونى چۆمان
كاره‌باى نیشتیمانى گه‌یشته ناوچه‌كه
2008/7/2
رۆژى
2008/7/1 كاتژمێر 12:10 نێوه‌رِو كاره‌باى نیشتیمانى
گه‌یشته وێستگه‌ى 33 kv چۆمان. له‌مباره‌یه‌وه (سه‌لیم
عوسمان ) به‌رِێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چۆمان
به ماڵپه‌رِى زارى كرمانجى راگه‌یاندو گووتى" ئێستا
كاره‌بایه‌كه له قۆناغى تاقیكردنه‌وه دایه‌و نه‌توانراوه
بدرێته ته‌واوى خه‌ڵكى چۆمان، به‌ڵكو 2/3 خه‌ڵكى
چۆمان ئه‌و كاره‌بایه به‌كار دێنن، به‌لاَم له ماوه‌یه‌كى
كورتدا ده‌درێته ته‌واوى خه‌ڵكه‌كه‌و ده‌توانن سوودى
لێوه‌ربگرن، وه خه‌ڵكى چۆمان زۆر خۆشحالن به‌وه‌ى پاش
سى ساڵ به قه‌زابوونى چۆمان، بۆ یه‌كه‌م جاره تۆرى
كاره‌باى چۆمان به تۆرى كاره‌باى نیشتیمانى ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و مۆلێده حكومیانه‌ى كه
پێشتر سه‌رچاوه‌ى كاره‌باى چۆمان بوون گووتى" ئه‌و
مۆلیدانه له شوێنى خۆیان ده‌مێننء،به‌لاَم خه‌ڵك
نیگه‌رانه له بردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ت |
|
110 لوغمى دژه كه‌سى له سۆران دۆزرانه‌وه
2008/7/2
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیمێكى رێكخراوى MAG ، له‌سه‌ر
رێگاى سۆران جوندیان، ته‌نیشت باره‌گاى په‌ككه‌وتووان،
خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌ك بوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ى
له دایك بوونى مندالاَن، كه پێشتر گومانى ئه‌وه‌ى
لێده‌كرا كه مین له‌و شوێنه هه‌بێت، له ئه‌نجامدا
(110 ) لوغمى جۆرى (VSSO ) دژه كه‌سى له‌و شوێنه
دۆزرانه‌وه، دواتریش له‌لایه‌ن هه‌مان تیم
گواسترانه‌وه بۆ به‌شى له‌ناوبردنى ته‌قه‌مه‌نى له
رێكخراوه‌كه. |
|
سه‌نته‌رى
رۆشنبیرى خه‌لیفان ،چواره‌مین كۆنفراسى خۆى گرێدا
2008/7/1
رۆژى 30/6/2008 ، به ئاماده‌بوونى قایمقامى سۆران و
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىء نوێنه‌رى لقى10 ( پ.د
.ك ) و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسانى ده‌ڤه‌ره‌كه،
سه‌نته‌رى رۆشنبیرى خه‌لیفان له‌ژێر دروشمى (
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو .. داهێنان .. هزرى نوىَ )
چواره‌مین كۆنفراسى خۆى گرێدا.
دواى به‌خێرهاتنى میوانان، وتارى قایمقامى سۆران
له‌لایه‌ن ( كرمانج عزه‌ت ) خوێندرایه‌وه ، پاشان
وتارى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى هونه‌رى سۆران به
نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خوێندرایه‌وه،
دواى ته‌واو بوونى جه‌لسه‌ى یه‌كه‌م دووه‌مى
كۆنفراسه‌كه، جه‌لسه‌ى سێیه‌م له هه‌ڵبژاردنێكى
ئازاد دواى خۆ پالاَوتنى ده ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌ى
كارگێرى سه‌نته‌ر تیادا ( 5) ئه‌ندامیان هه‌ڵبژێردران
و ده‌نگییان به ده‌ست هێنا بۆ ده‌سته‌ى كارگێرى
سه‌نته‌ر .
1. خورشید ئه‌حمه‌د - پله‌ى یه‌كه‌م
2. دلزار مێلح - پله‌ى دووه‌م
3. سۆران ئه‌حمه‌د مامیس - پله‌ى سێیه‌م
4. فه‌رهه‌نگ نه‌بى ئه‌حمه‌د - پله‌ى چواره‌م
5. كه‌یفى عه‌زیز ئه‌حمه‌د - پله‌ى پێنجه‌م
|
|
كردنه‌وه‌ى ناحیه هه‌رای نایه‌وه
2008/6/29
زارى
كرمانجى-دۆڵى خانه‌قا: دواى به قه‌زاكردنه‌وه‌ى
رواندز، برِیاره سىَ ناحیه بۆ ئه‌م قه‌زایه پێك
بهێنرێت، كه بریتین له دۆڵى خانه‌قا و ئاكۆیان و
گوندى به‌رزێوه، ئه‌و برِیاره‌ش له هه‌ندێك شوێن
كێشه‌ی خستۆته نێو دانیشتووانى ئه‌و گوندانه‌ی بۆ
دروستكردنی
[درێژه] |
|
پێلاَوێك له‌نێو چاى
بایه‌ع
2008/6/28
زاری
كرمانجی-چۆمان: له ناو كیسه چایه‌كی به‌شه خۆراكی
بریكارێكی قه‌زای چۆمان، پێڵاوێك دۆزرایه‌وه و
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئه‌و هه‌واڵه‌ی
پشترِاستكرده‌وه.
رۆژى 18/6/2008، دواى هاتنى به‌شه خۆراكی بریكارِێكى
چۆمان و له كاتی دابه‌شكردنى چای به‌سه‌ر
هاوڵاتیاندا، له نێو كیسه‌یه‌كی داخراوی چادا
پێلاَوێك دۆزرایه‌وه، دواتر بریكاره‌كه پێلاَوه
دۆزراوه‌كه‌ی له‌نێو كیسه چایه‌كه‌دا ده‌رهێنا و
نیشانى لایه‌نى په‌یوه‌ندارى داوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له
دارایى قه‌زاى چۆمان هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ زارى كرمانجى
پشترِاستكرده‌وه و گوتی "ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه شتی
وا رووبدات و لایه‌نی په‌یوه‌ندارمان ئاگادار
كردۆته‌وه". |
|
باخچه‌یه‌كی ساوایان كرِین و فرۆشتنی
پێده‌كرێ
2008/6/28
زارى كرمانجى-دیانا: به‌ڵێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست
زارى كرمانجى كه‌وتوون ئه‌و بینایه‌ى سه‌رده‌مى رژێم
بۆ باخچه‌ی ساوایانی مندالاَنى دیانا له گه‌رِه‌كى
نه‌هرى دروستكرا بوو، ئێستا له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه
كرِین و فرۆشتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
كه‌سێكی ئاگادار له‌مباره‌یه‌وه به زاری كرمانجی
راگه‌یاند "هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تاوه ئه‌و بینایه بۆ
مندالاَن دروستكرابوو، به‌لاَم تا ئێستا مندالاَن لێى
سوودمه‌ند نه‌بوونه، چونكه ژماره‌یه‌ك ماڵ له‌ناو
بیناكه دان و داگیریان كردووه به ویستى خۆیان كرِین
و فرۆشتنى له سه‌ر ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و مالاَنه‌ى له‌ناو بیناكه‌بوون، كه هه‌ندێكیان
ئاواره‌ى رانیه و قه‌لاَدزه بوون، له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه ڵارچه زه‌ویه‌كیان درایه تا چۆڵی
بكه‌ن، چونكه برِیاربوو بیناكه نوىَ بكرێته‌وه،
به‌لاَم لایه‌نى ڵه‌یوه‌ندار كه‌مته‌رخه‌م بوون و
نۆژه‌نیان نه‌كرده‌وه تا دووباره چه‌ند هاوڵاتی
دیكه چوونه ناو بیناكه، ئێستا به ئاره‌زووى خۆیان
بازرگانى و كرِین و فرۆشتنى له سه‌ر ده‌كه‌ن، بێ
ئه‌وه‌ی كه‌س لێیان بڵرسێته‌وه".
|
|
له هه‌ریر منداڵێك دۆزرایه‌وه
2008/6/28
زارى كرمانجى-هه‌ریر: له ناو ڵێچه‌كانی سڵیلكی سه‌ر
به ناحیه‌ی هه‌ریر منداڵێك دۆزرایه‌وه.
مولازم فه‌رحان عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا، له
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ریر به زارى كرمانجى
راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه
ئاگادار كراینه‌وه، كه منداڵێك له خوار ڵێچه‌كانی
سڵیلك فرێدراوه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه و ڵۆلیس چووین
منداڵه‌كه‌مان دۆزییه‌وه و بردمانه نه‌خۆشخانه‌ى
هه‌ریر و له‌لایه‌ن ڵزیشكانى نه‌خۆشخانه ڵشكنینی بۆ
كرا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵه بارى ته‌ندروستى
باشه".
مولازم فه‌رحان عه‌بدوڵلاَ، كه خاوه‌ن 7 سه‌ر خێزانه
و ئه‌ركى به‌خێوكردنى ئه‌و منداڵه‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ
له‌مباریه‌وه گوتى "كاتێك ئێمه منداڵه‌كه‌مان برده
نه‌خۆشخانه كه‌س ئاماده نه‌بوو به خێوى بكات،
له‌به‌رئه‌وه برِیارمدا ئه‌و منداڵه به خێو بكه‌م،
ناویشی لێده‌نێم هه‌دیه و هه‌موو رێوشوێنه
یاسایه‌كان ده‌گرمه به‌ر".
|
|
3 رۆژ دوای ماره‌كردن خۆی كوشت
2008/6/28
زارى كرمانجى-هه‌ریر: له گوندى ئافریانى سه‌ر
به‌ناحیه‌ى هه‌ریر، كچێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ خۆی كوشت،
ئه‌و خۆكوشتنه دوای ئه‌وه هات، كه 3 رۆژ ڵێشتر له
كورِێك ماره‌كرابوو، مولازم ئیدریس له هۆبه‌ی
نه‌هێشتنی تاوان به زارى كرمانجى راگه‌یاند "هیچ
مرۆڤێك به‌بێ هۆ خۆی ناكوژێت و ده‌بێ رووداو یا شتێك
ڵاڵنه‌ری خۆكوشتنه‌كه‌ی بێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه
ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه
ناتوانین زانیاری بدركێنین".
|
|
ئاسایشى چۆمان ته‌قه له دووگومان
لێكراو ده‌كات
2008/6/28
زارى كرمانجى- چۆمان: له ناوه‌رِاستى بازارى چۆمان
كارمه‌نده‌كانى ئاسایشى چۆمان ته‌قه له دوو كه‌سى
گومان لێكراو ده‌كه‌ن و هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیان
ده‌ده‌ن، به‌ڵام گومانلێكراوه‌كان خۆیان بزرده‌كه‌ن
وناتوانن ده‌ستگیریان بكه‌ن . ئه‌وه‌ى جێگاى
ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه دیارده‌ى دزى له چۆمان سه‌رى
هه‌ڵداوه .شه‌وى 24-25 سىَ دزى نه‌ناسراوه له
گه‌ره‌كى گوڵان سه‌عات 5/12 شه‌و به مه‌به‌ستى
دزیكردن هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى هاوڵاتیه‌ك و
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیستاش له هه‌ولێكى دزیكردندا
ماڵى سىَ هاوڵاتى له گه‌ره‌كى سه‌كران ده‌برِدرێت و
كۆمه‌لێك ڵاره‌وشت له‌و ماڵانه ده‌دزرێت |
|
كاره‌با دوو كرێكارى كوشت
2008/6/4
محه‌مه‌دهه‌سنانى_سۆران: كورِه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن
17ساڵ به‌ناوى( رِێبین عبدولاَ) دانیشتوى گه‌رِه‌كى هه‌ندرێن
له سۆران له كاتى كاركردن له یه‌كیك له بینایه‌كانى
بازارِى سۆران به‌ر كاره‌با كه‌وت ده‌ست به‌جىَ گیانى
له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها رِۆژى دواتر هاولاَتیه‌كى تر‌ى
خه‌ڵكى گوندى باڵه‌كیانى سه‌ر به قه‌زاى سۆران به‌ناوى
(محه‌مه‌د قادر محمود) له‌كاتى باركردنى شیش له
دوكانێكى شیش فرۆشانى سۆران، ئه‌ویشیان به‌ر كاره‌با
كه‌وتوو گیانى له‌ده‌ستدا، ناوبراو خاوه‌ن خێزان و
كۆمه‌ڵێك منداڵه. |
|
شوانێك به‌ر
مین كه‌وت
2008/6/21
زارى كرمانجى- سیده‌كان : له گوندى لۆلانى ده‌ڤه‌رى
سیده‌كان، شوانێك به‌ناوى ( ئیسماعیل عه‌بدوڵلا ) ته‌مه‌ن
20 ساڵ، كه خه‌ڵكى گوندى ( خدر زه‌ین) ى سه‌ر به قه‌زاى
مه‌خموره، له كاتى له‌وه‌رِاندنى مه‌رِومالاَته‌كه‌ى
له ده‌وروبه‌رى گوندى لۆلان، قاچى به ته‌لى باریكى
مینى ڤاڵمارا ده‌كه‌وێ و له ئه‌نجامدا مینه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه‌و
شوانه‌كه بریندار ده‌بێت. پاشان كه‌سوكارى به‌هانایه‌وه
ده‌چن و خێرا ده‌یگه‌یننه نه‌خۆشخانه‌ى سۆران و چاره‌سه‌رى
پێویستى بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌یه ئه‌مه
شه‌شه‌مین رووداوى له‌و جۆره‌یه له ده‌ڤه‌رى سیده‌كان |
|
بۆ راگرتنی
بۆردوومانه‌كانی توركیا راپۆرتێك ده‌درێته
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
2008/6/19
زارى
كرمانجى-رواندز: رۆژى 16/6/2008، شاندێك كه پێكهاتبوو
له پاولو كازاكا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و د.
عه‌بدوڵلاَ جبورى، پارێزگارى پێشووى دیاله و سۆران
عزه‌ددین فه‌یزى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى
هه‌ولێر، به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له
بۆردوومانكردنى گونده‌كانى دۆڵى خانه‌قا له‌لایه‌ن
فرِۆكه‌كانى توركیا سه‌ردانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى
رواندزیان كرد و له‌لایه‌ن هێرش حوسێن، قایمقامى
رواندز به وه‌كاله‌ت پێشوازى كران.
هێرش حوسێن، قایمقامى رواندز به وه‌كاله‌ت،
له‌وباره‌یه‌وه به زارى كرمانجى راگه‌یاند "مه‌به‌ست
له هاتنى شانده‌كه ئاگاداربوون بوو له
بۆردوومانكردنى گونده‌كانى دۆڵى خانه‌قا له‌لایه‌ن
فرِۆكه‌كانى توركیا، هه‌روه‌ها سه‌رژمێركردنى
ئاواره‌كان و ئه‌و زیانانه‌ى به‌ریان كه‌وتووه".
هێرش حوسێن گوتیشى "شانده‌كه به‌ڵێنیان داوه كه
داخوازى و داواكانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه جێبه‌جىَ بكه‌ن و
داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن كه ئه‌و
بۆردوومانه رابگرن و جارێكى دیكه دووباره
نه‌بێته‌وه".
هێرش حوسێن له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یدا گوتى "پاولو
كازاكا به‌ڵێنى دا له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك پێشكه‌ش
به په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى فشار
بخرێته سه‌ر توركیا تا بۆردوومانه‌كانى بۆ سه‌ر
هه‌رێمى كوردستان رابگرێت". |
|
 |
 |
|
|
 |
|



 
|
ژماره
یه‌كى گۆڤارى
باڵه‌ك ده‌رچوو |

|
|
 |
|
|