نادر رۆستی: هەرێم ئامادەكاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەكات

نادر رۆستی: هەرێم ئامادەكاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەكات

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم ئامادەكاری بۆ ھاتنی گەشتیاران دەكات لە جەژنی رەمەزاندا.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم، رایگەیاند كە ئامادەكارییەكانی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران دەستیپێكردووە، لەم ھەفتەیەشدا كۆبوونەوەكانیان بۆ پلاندانان و پێشوازی لە گەشتیاران دەستپێدەكەن.
گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە چەند لیژنەیەكی تایبەت دروست دەكرێن بۆ پێشوازی و بەدواداچوون و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، ھەروەھا پەیوەندی لەگەڵ لایەنەكان دەبەسترێت بۆ كارئاسانی ھاتنی گەشتییاران لە دەروازە و بازگەكان.
راشیگەیاند" جەژنی رەمەزانی رابردوو 250 ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێمی كوردستان كردبوو، بەھۆی رەوشی كەشوھەواوە چاوەڕوان دەكرێت ھاتنی گەشتیار بۆ جەژنی ئەمساڵ زۆر لەو ژمارەیەی ساڵی رابردوو زیاتر بێت.
رۆستی داواشی لە خاوەنی چێشتخانە و رێستۆرانت و ھۆتێلەكان كرد، لە رۆژانی جەژندا شوێنەكانیان بە ڕووی گەشتیاراندا بكەنەوە.

زۆرترین بینراو