لە رواندز زیاتر لە دوو هەزار كەس بوونەتە خاوەن كارتی نیشتمانی

لە رواندز زیاتر لە دوو هەزار كەس بوونەتە خاوەن كارتی نیشتمانی

محەمەد مەحموود
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا كەوا هەموو هاووڵاتیان دەبێت ببنە خاوەنی كارتی نیشتمانی و چیتر پێویستیان بە هەبوونی چەند بەڵگە نامەیەك نەبێت بۆ مامەڵەكانیان، لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان نووسنگەو فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بەرووی هاووڵاتیان كراونەتەوە بەمەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لەم بارەیەوە مقەدەم زانیار رەسوڵ حەمەدەمین، سەرۆكی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند:" لەقەزای رواندز تائێستا زیاتر لە 2000 هەزار كەس بوونەتە خاوەنی ئەم كارتە و رۆژانەش مامەڵەی 60تاوەكو 70 كەس تەواو دەكرێت.
مقدەم زانیار گووتیشی:" میلاكمان كەمە و ئەگەر بێت و فەرمانبەرمان بۆ زیاد بكرێت دەتوانین ئیش و كارەكان خێراتر بكەین .

زۆرترین بینراو