پێش چونە تاقیكردنەوەی وزاری قوتابییانی پۆلی دوازدە دەبێت ئاگایان لەم بڕیارانەبێت

پێش چونە تاقیكردنەوەی وزاری قوتابییانی پۆلی دوازدە دەبێت ئاگایان لەم بڕیارانەبێت

بۆقوتابییانی پۆلی دوازدەیی ئامادەیی چەندڕێنمایەك و بڕیارێك هەنە بەرلەوەی قوتابی بچێتە هۆڵی تاقیكردنەوە دەبێت بیانزانێت ، ئەمانەی خوارەوە بڕیارو ڕێنمایەكان .
١- هەر خوێندكارێك وانەی هەڵگرتبێ بۆ خولی دووەم بەهیچ شێوەیەك لەزانكۆكانی ڕاپەرین و گەرمیان و زاخۆو چەرمۆو سۆران وەرناگیرێ.
٢- گەر بەخولی دووەم قوتابی دەرچێ پێویستی بەوەیەكە٢١ نمرە زیاتربێ لەخوێندكارێكی تر بەخولی یەكەم دەرچووە بۆئەوەی لەهەمان بەش وەرگیرێن.
٣- ئەو خوێندكارانەی بە خولی یەكەم دەردەچن ئەگەری وەرگرتنیان زیاترە لەزانكۆو پەیمانگاكان و ئەوانەی بە خولی دووەم دەردەچن ئەگەری وەرگیرانیان كەمترە

بیروڕا

زۆرترین بینراو