وەڵاتانی كەنداو بڕیارێكی نوێیان لە بارەی بارگرژییەكان دەركرد

وەڵاتانی كەنداو بڕیارێكی نوێیان لە بارەی بارگرژییەكان دەركرد

زاری كرمانجی- سۆران: بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ( ئار تی رووسی) وەڵاتانی كەنداو بە سەرپەرشتی عەرەبستانی سعودیی، رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر بڵاوە پێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە وشكانی و ئاوی كەنداوی عەرەبی.
لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی كەنداو، بە رۆژنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست( شەرقل ئەوسەت)ی گووتووە" ئەم رەزامەندییە لەسەر رێككەوتنی دوانەیی نێوان نەتەوە یەكگرتووەكان لە لایەك و دەوڵەتانی خەلیج لە لایەكی دیكەوە ئەنجام دراوە، بۆ ئەگەری هەر كردەوەیەكی چەكداری دژی ناوچەكە".
هەروەها گووتوویەتی " ئەم كردەیە رێككەوتنێكە لە نێوان واشنتۆن و پایتەختەكانی وەڵاتانی كەنداو بۆ رێگری لە هەڵوێستی سەربازی ئێران".
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی عەرەبی ئاشكرای كرد" لەم ماوەیەدا كۆبوونەوەی لوتكەی وەڵاتانی عەرەبی لە مەكە بەڕێوە دەچێت، بۆ تاوتوێ كردنی بارگرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە".

زۆرترین بینراو