مان سیتی و گواردیۆلا نازناوەكانی ئینگڵتڕایان كۆنترۆڵكرد

مان سیتی و گواردیۆلا نازناوەكانی ئینگڵتڕایان كۆنترۆڵكرد

یانەی مانچستەر سیتی و یانەی لیڤەرپول لە سەرەتایی وەرزی ئەمساڵدا لە پێناو بە دەستەێنانی نازناوی خولی پریمەرلیگ لە ململانێ‌ و ركابەری تواند بوون بەتایبەت لە ناوەراستی خولەكەدا تاكە خاڵێك لە نێوان ەەردووكیان بوو، مانسیتی بە خاڵێك پێشەنگی گرتبوو، كێبڕكێیەكە بەردەوامی هەبوو تاكو دوای یاری ەەردوو یانەی مان سیتی و لیڤەرپول، لە دواین یاری یانەی مان سیتی و لیڤەرپول پاڵەوانی خولی پریمەرلیگ خۆی دەرنەخست.
یانەی مان سیتی لە دوا یارییدا لە دەرەوەی مەیدانی خۆی رووبەروو برایتۆن بوەوە، یانەی لیڤەرپولیش لە ەەمان كات و سات لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی وولڤەر هامبتۆن بوەوە، یانەی مان سیتی توانی یارییەكە بە سەركەوتنی 4-1 بباتەوە و خاڵەكانی بكاتە 98 خاڵ، یانەی لیڤەرپولیش بە هەمان شێوە توانی 2-0 سەركەوتن بە دەست بێنیت و خاڵەكانی بگەینێتە 97 خاڵ و بەمەش یانەی سیتیزن بەجیاوازی یەك خاڵ نازناوی خولی پریمەریگ مسۆگەر بكات.
یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامدانی 38 یاری و بردنەوەی 32 یاری 2 یەكسانبوون و 4 دۆراندن و تۆماركردنی 95 گۆڵ و 23 گۆڵ لێكراو بەجیاواز 72 گۆڵ و كۆكردنەوەی 98 خاڵ خولی پریمەرلیگ بۆ ساڵی دووەم لە سەر یەك بۆ خۆی دەستەبەر بكات.
یانەی لیڤەرپولیش بە ئەنجامدانی ەەمان یاری و بردنەوەی 30 یاری و یەكسانبوونی لە 7 یاری و تاكە دۆراندنێك و 89 گۆڵ و 22 گۆڵ لێكراو بە جیاواز 62 گۆڵ و كۆكردنەوەی 97 خاڵ پلەی دووەمی بەر كەوێت.
سێ‌ یاریزان بەگۆڵكار دەرچوون، دووانیان لە یەك یانەدا
هەر یەك لە یاریزانان محەمەد سەلاح و سادیۆ مانێ‌ و ئیمیریك ئۆبامیانگ بە 22 گۆڵ بۆ هەر یەكەیان بە گۆڵكاری خولی پریمەرلیگ دەرچوون.
پیپ گواردیۆلا دوای ئەوەی لە ململانێیەكی توند و بەەێزبوو لەگەڵ راهێنەر یۆرگن كلوپ و یانەكەشی بە هەمان شێوە، بەباشترین راهێنەری خولی پریمەرلیگ دیاریكراو خەلاتی باشترین راهێنەری خولی پریمەر لیگ پێشكەش بە گواردیۆلای ناسراو بەتیكی تاكا كرا، پیپ گواردیۆلا وێرای خۆشحاڵی خۆی بەدیاری باشترین راهێنەری خولەكە، دەربارەی خەلاتەكەش گووتی: جێگای شانازیمە خەلاتی باشترین راهێنەر بە دەست بێنم و دەمەوێت خەلاتەكە بكەمە ەاوبەش لەگەڵ تێكرایی یاریزانان و كارمەندانی یانە، هەموومان پێكەوە لە وەرزی ئەمساڵ جەنگاین تاكو توانیمان نازناوەكە مسۆگەر بكەین هەروەها گووتی: من عاشقی جامی چامپیۆنزلیگم بەڵام بە دەست هێنانی سێ‌ نازناوی ئینگڵتڕا زۆر ئەستەمتر و قورسترە لە نازناوی خولی یانە پاڵەوانانەكان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو