با ئاشت بینەوە ... واللە ئافەرین بۆ ......؟؟

كەمال یوسف عەبدولڵا

تۆ وەرە پاڵەوانێتی بكەیتەوەو لە یاری كۆتایی 15 خولەك دوای ەەموو خەڵك بێی، دەزانن بۆ؟؟
تا خەڵك لەبەر ئەو ەەڵبستنەوەو شوێنی بۆ چۆڵ بكەن و بەخێر ەاتنی بكەن
چونكە ئەو لووتی لە ئاسمانەو نابێ بەخێر ەاتنی خەڵك بكات.
لەوەش سەیرتر ئەوەیە دەبێ پێش ەەموو خەڵك خەڵات دابەش بكات چونكە دڵی ناسكەو تووڕە دەبێ.
ئەوەی سەرەوە بابەتێكم بوو لە ئەكاونتی خۆم پۆستم كردو كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا ەێنا...
كۆمەڵێك لە ەاوڕێ و برادەران دەست خۆشیان لێ كردم و پێیان باش بوو ئەو جۆرە دیاردانە نیشان بدرێ بەمەبەستی چارەسەر كردن. بەڵام ئەوەی لام سەیر بوو ئەوەبوو، سێ لەو كەسانەی خۆیان بە بەرپرسی وەرزشی ئەو شارە دەزانن و پێیان وابووە باسی ئەوانم كردوە، تێلیان بۆ كردم و داوایان كرد كە پۆستەكە دیلێت بكەم و با ئاشت ببینەوە، بۆیە من دەپرسم ئایا چەند بەرپرسی تر شكیان لەخۆیان ەەبوە، بەڵام یان پۆستەكەیان نەبینیوە، یان حەزیان نەكردوە خۆیان دەربخەن، ئایا ڕۆژانە لە كۆڕو كۆبوونەوەكان و یاریە وەرزشیەكان چەندین جار ئەم دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە، ئایا بەرپرسانمان بیریان لەوە نەكردۆتەوە تۆزێك بگەڕێنەوە دواوەو حاڵ و ژیانی خۆیان بیر بكەوێتەوە كە ژیانیان چۆن بووەو ئێستا چۆنن؟، یان بیریان لەوە نەكردۆتەوە تۆزێك سادە بن و لەگەڵ ئازارو مەینەتەكانی وەرزشوانان بژین، یان ڕێزێك لە ەەوڵ و ماندوو بونی وەرزشوان و یاریزانان بگرن ، نەوەك لەبەر لووت بەرزیان ئامادە نەبن پێشوازی لە پاڵەوانێكی كورد بكەن كە میدالیای زێڕو پلەكانی پێشەوەی لە پاڵەوانێتیەك بەدەست ەێناوە،؟ یان كاتی ئەوە نەەاتووە بەرپرسانمان قەبوڵی ڕەخنە بكەن و با ەەر پێدا ەەڵدان و گەورەكردن نەبێ بەڵكو بۆ بەرەو پێش بردنی وەرزش ەەوڵ بدرێت كاری چاكەو پڕۆژەی شاری وەرزشی و ەۆڵی وەرزشی بنیات بنرێت؟. لە كۆتاییدا دەڵێم وەرن با ئاشت بینەوە و دەست لەناو دەست بكەین بۆ بەرەو پێش بردن و چاك كردنی وەرزشی كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو