شەقڵاوە ئاهەنگی پالەوانبوونی لەچەمچەماڵ گێراو مژدەشی بەخۆشناوەتیدا

شەقڵاوە ئاهەنگی پالەوانبوونی لەچەمچەماڵ گێراو مژدەشی بەخۆشناوەتیدا

شەمەندەفەری خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان گەیشتە دوا وێستگەی خۆی، پاش ئەوەی هەر یەك لە یانەی شەقڵاوە لە گرووپی دووەم و یانەی چەمچەماڵ لە گرووپی یەكەم سەركەوتنیان بۆ خولی یانە پلە یەكەكان مسۆگەر كردبوو، بریاردرا یاری كۆتایی خولەكە بۆ دیاربوونی پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەكان، هەردوو یانەی شەقڵاوە و چەمچەماڵ بە یەك بگەن، بۆ ئەو مەبەستە یانەی شەقڵاوە لە شاری چەمچەماڵ بوە میوانی یانەی خاوەن ماڵ و شارو جەماوەر چەمچەماڵ.
یارییەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و جەماوەرو هاندەرێكی زۆر یانەی چەمچەماڵ هەردوو یانە رووبەرووی یەك بونەوە، كورانی شەقڵاوە و گەرمیان بە هێمنی و شێواز و ستایلێكی خۆ بەدەستەوە نەدان و هۆشیاریەكی بە پلان و تەكتیك یاری و جولەی خۆیان بە تۆپ دەكرد، یانەی خاوەن ماڵ و جەماوەرو یاریگا چەمچەماڵ تاكو رادەیەك خۆی بە باشتر نیشان دەداو ورە و توانایی بەبێ‌ ترستر دەبیندرا.
گیمی یەكەم بەبێ‌ گۆڵ بە كۆتا هات.
گێمی دووەم یاریزانانی یانەی چەمچەماڵ هەوڵیاندا فشارەكانی جەماوەرو هاندەران لە سەر خۆیان كەمبكەنەوە هێرشەكانیان چرتر كردو توانیان بە گۆڵێك خۆیان پێش بخەن، یاریزانانی یانەی شەقڵاوەی خۆشناوەتی دوای ئەوەی تۆڕی یانەكەیان هەژێندرا، باشتر دەستیان كرد بە هێرشكردن لە هەردوو بالی راست و چەپدا، بەر لە كۆتایی هاتنی یاری بە كەمتر لە 10 خولەك لە رێگای لێدانی كۆڕنە توانیان گۆڵی بەرامبەر بێنن و یارییەكە بە یەكسانی تەواو بوو، بۆ دیاركردنی پاڵەوانی خولەكە روویان كردە لێدان یەكلایكەرەوە، لە ئەنجامدا یانەی شەقڵاوە توانی 5 – 4 سەركەوتن مسۆگەر بكات و نازناوی خولی پلە دووەكان بە دەست بێنیت.
بەمەش یاریزانانی یانەی شەقڵاوە ئاهەنگی سەركەوتنی یارییەكەو بەرزكردنەوەی قەڵغانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستانیان لە یاریگای چەمچەماڵ گێراو بەخۆشی و شادەی گەرانەوە شارەكەی شەقڵاوەی بناری سەفین و كورانی خۆشناوەتی.
سەرۆكی یانەی شەقڵاوە فەرهاد خەیات بەم بۆنەیەوە گووتی: پیرۆزبایی لە هەموو وەرزشوانان و هاندەرانی یانەی شەقلاوە دەكەم بە بۆنەی نازناوی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان و بەلێن بە هاندەرانی یانەكەمان دەدەین پلانێكی باش دابنێین بۆ خولی پلە یەكی كوردستان تاكو بگەڕێینەوە ناو یانە گەورەكانی كوردستان كە سالانێكە شقلاوە دابڕاوە، هیوادارین لە كابینەی نوێ وەرزش بكرێتە سیستەم و هەر یانەیەك بەپێی كارو چالاكیەكانی پاڵپشتی بكرێت تاكو وەرزشی كوردستان بەرەو پێش بچێت و دەخوازم بەرپرسانی حكومی شارەكەشمان هەست بەوە بكەن كە پێشكەوتنی وەرزش واتە سەركەوتنی ئەوانیش دەگەیەنێت وە ئەركی سەرشانیشیانە پاڵپشتی وەرزش بكەن نەوەك بە پێچەوانە.
دوو برایی ناسراو سەركەوتوو، خۆشەویستییان بۆ شەقڵاوەو یانەكەی تێكەڵ بە خوێن و گیانیان بووە، هەر یەكەو بە شێوازێك، وەرزش و هونەریان ئاوێتەی یەكتر كردوەلێك، جەوهەر وەك یاریزانێك لە هێڵی هێرشبەر بە جولەو ستایلی یاریكردنی هەمیشە جێگای مەترسی و دڵە راوكێی یاریزانانی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزانی ركابەر بووە
لاوین بە گۆرانی و هونەری خۆی پاڵپشتی و پشتگیری و هاندانی بۆ شەقڵاوە
جەوهەر نەجم یاریزانی یانەی شەقڵاوەیە و خاون درێسی مارە(10)یە یاریزانێكی دڵسۆز لە یارییە‌ گرنگەكان ڕۆڵی دیاری هەبووە‌
لاوین نەجم جەوهەر ناسراو بەه‌ونەرمەندی لاوین كوردستانی لە ساڵی 2010 یەكەم كلیپی بڵاو كردۆتەوە و خاوەن 20 خەڵاتی ڕێز لێنانەو كلیپێكی تایبەتی بۆ شقڵاوە وەشاندو
ئەی شارەكەم ئەی شقڵاوە، ئەی باخی جوانی ڕازاوە، پڕ لە‌ گوڵ و لە‌ ڕێحانی مێرگ و كانی تۆ گوڵاوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو