بەرزترین خەلاتی كەتەلۆنیای پێشكەش كرا

بەرزترین خەلاتی كەتەلۆنیای پێشكەش كرا

هەرێمی كەتەلۆنیا گەورەترین و بەرزترین خەلات پێشكەش بەكەسایەتی و گەورە پێاوانی سیاسی و رۆشنبیری و وەرزشی دەكات كە زۆرترین خزمەتیان بەكەتەلۆنیا و مرۆڤایەتی كردبێت و توانیبیتیان خزمەتی گەورەی و جوان بە ەەرێمی كەتەلۆنیا بكەن، ئەو خەلاتە تایبەت نییە بە كەتەلۆنیاكان، گرنگ كەسایەتیەكە خزمەتی زۆر و دیاری بە بوارەكانی ژیانە خەلكی كەتەلۆنیا كردبێت و ناوی ەەرێمی كەتەلۆنیای بەرز كردبێت و ەۆكارێكی كاریگەر بووبێت لە دەستەبەركردنی نازناو و خەلاتە ەەمە جۆرەكان بۆ كەتەلۆنیا.
یاریزان میسی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو گەورەترین و باشترین خزمەتی بە كەتەلۆنیا و یانەی بەرشلۆنە كردوە، جگە لە یاریكردن و بە دەست ەێنانی دەیان نازناوی ەەمە جۆر و جامی ەەمە چەشنی تۆپی پێ‌، كردنەوە و دروستكردنی نەخۆشخانە بۆ نەخۆشییەكانی شیرپەنجە و بۆ منداڵان و كاری مرۆڤایەتی و خزمەتەكانی مرۆڤایەتی لە ەەرێمی كەتەلۆنیا وەك كەسایەتیەكی گەورە و لێەاتوو خەلاتی سانت جۆردی پێشكەش كرا، ئەو خەلاتە بەرزترین و بەەاترین خەلاتی ەەرێمی كەتەلۆنیایە.

زۆرترین بینراو