چیرۆكی مامۆستایەك لە قەزای رواندز

چیرۆكی مامۆستایەك لە قەزای رواندز

تایبەت بەزاری كرمانجی: دوای ئەوەی ئیسماعیل ئیبراهم بەرێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی لە پەڕەی تایبەتی فەیس بووكی خۆی بابەتێكی بڵاوكردەوە بەناونیشانی كاتێ مامۆستا بە ئەركی ئەخڵاقی خۆ هەڵدەستێت.
ئەم بابەتە زۆرترین دەنگدانەوەی لێكەوتەوە بەجۆرێك زۆرێك لەپەیج و ئەكاونتەكان و پەرەتایبەتیەكان ئەم بابەتەیان بڵاوكردەوە و زۆرترین كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە نووسران ، لەلایەكی تر بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی ئەو مامۆستایە كرد كە بەم كارە هەستابوو .
ئەوەی لەم نووسینە گرنگیەكەی بەدیار كەوت ئەوەیە ئەگەر كەسێكی رۆژنامە نووس بابەتێكی لەم جۆرەی بڵاونەكردبایەوە ئەوا كەس پێی نەدەزانی و بەبێدەنگی دەمایەوە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات كاتێك رۆژنامەنووسی بەئاگا دێت كارلەسەر شتە جوانەكان دەكات و دەیان خاتە بەرباس ، ئیسماعیل ئیبراهیم وەك رۆژنامەنووسێك و لەهەمان كاتدا كە بەرێوەبەری دەزگای زاری كرمانجییە بۆراگەیاندن و رۆشنبیری لەشاری سۆران بەم جۆرە لەسەر هەڵوێستی جوانی مامۆستاێكی شاری رواندز دەنووسێت "
لەم رۆژانەی تاقیكردنەوەكان كات بەیانییە، كاتژمێر 8 و نیو لە دەرگای ماڵمان درا، هاوسەرم دەرگای كردوە، بینی مامۆستا كەمال عەبدوڵڵا بوو، كە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندزمامۆستایە.
هاوسەرم دەرگای كردەوە، منیش گوێم لە قسەكانیان بوو، زۆر پەلە پەلی پێوە دیار بوو، داوای ناونیشانی ماڵی دوو قوتابی دەكرد، گووتی نەهاتوونەتە دەوام و تاقیكردنەوەیان هەیە.
دایكی قوتابییەكان تا نیوە شەو بە بیانووی مانگی رەمەزان تاوەكودوای پارشیو نەخەوتبوو، بۆیە خەبەری نەبوبوەوە و منداڵەكانیش نەچووبوونە قوتابخانە، لەكاتێكدا كاتی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵە.
ئەو مامۆستا بەرێزە كاتێ دەبینێت ئەو قوتابییانە نەهاتوونەتە قوتابخانە و ئەزموونەكانیش گرنگ و یەكلا كەرەوەن، بەپەلە دێتە گەڕەك و بەدوای ماڵی قوتابییەكان دەگەرێت. تا دواجار ماڵی قوتابییەكانی دۆزییەوە.ئەمە ئەركی ئەخڵاقی مامۆستایە، كە پێویستە رێزی لێ بگیرێت.
ئیسماعیل ئیبراهیم لەكۆتایی نووسینەكەی دەڵێت" لە جیاتی دایك و باوكی ئەو قوتابیانە كە لە قوڵای خەو دابوون، زۆر زۆر سوپاس مامۆستا كەمال عەبدوڵڵاَ نموونەت زۆر بێت.
لەرێگای ئەم بابەتەوە بۆمان رووندەبێتەوە چەند گرنگە كاتێك تاكەكانی كۆمەڵگە هەست بە بەرپرسیاریەت بكەن و ئەركی ئەخڵاقی خۆیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن ، گەروانەبایە ئەم مامۆستایە چ كارێكی بەوەیە بچێت بەدوای ماڵی قوتابییان دابگەرێت و لەخەویان هەڵبستێنێت و بیان هێنێتە تاقیكردنەوە ، بەڵام ئەوە هەستی بەرپرسیاریەتییە وا دەكات بەشێك لەمرۆڤەكان بەم ئەركە هەڵبستن كە نموونەیان زۆر كەمە لەناو كۆمەڵگەدا.

 

 

زۆرترین بینراو