ئەگەر نان بەپەلەبخۆن چی روودەدات

ئەگەر نان بەپەلەبخۆن چی روودەدات

رێزا ئەربیلی – زاری كرمانجی: هەندێك جار بە هۆكاری جیاواز ناچار دەبین بەپەلە و خێرایی نان بخۆین، واتە كردەی جوئینی خواردنیش وەك پێویست ئەنجام نەدەین، پزیشكان و توێژینەوەكان هۆشداری لە مەترسییەكانی ئەم شێوازەی نان خواردن دەدەن.
(د. سۆران محەمەد غەریب) پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند" مەترسییەكانی بەپەلە نان خواردن بریتین لەمانەی خوارەوە :
1- ترشی گەدە: خواردنی باش نەجویندراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو زۆربوونی لەناو گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ترشی گەدە دووبارە چاڵاك ببێتەوە، واتە ترشی گەدە زیاد لەپێویستی خۆی دەڕژێت بەسەر خواردنەكەدا، لەم كاتەدا هەست بە سووتانەوەی گەدە دەكرێت، جگە لەوەی هەرسكردن قورس دەكات و تووشی ئاوسان و غازاتیشی دەكات.
2- قەڵەوبوون: مێشك پێویستی بە (20) خولەك هەیە تا ئاماژەی تێربوون بنێرێت، بۆیە پەلەكردن لە نان خواردن وات لێدەكات خواردنی زیاتر بخۆیت، پێش ئەوەی هەستكردن بە برسێتی بوەستێت، ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.
3- شەكرە: یەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، نان خواردنی بەپەلەیە، چونكە نانخواردنی بەپەلە وادەكات هەست بە تێربوون نەكەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خۆراكێكی زۆرو گۆڕانكاری لە كارەكانی گلوكوز لە خوێن و بەرگری ئەنسۆلین دروست دەبێت، بەم گۆڕانكارییەش توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو