ئومێدم وایە دامەزراندن و گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ كارە لە پێشینەكانی كابینەی نۆیەم بێت

ئومێدم وایە دامەزراندن و گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ كارە لە پێشینەكانی كابینەی نۆیەم بێت

بۆئاگاداربوون لەڕەوشی پەروەردەو فێركردن لەسنووری قەزای شەقڵاوە و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لەم سنوورە،مامۆستا فاخیرخالید قادر بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە لەدیمانەیەكی هەفتەنامەی زاری كرمانجی دا باس لە ڕەوشی پەروەردە لەسنوری قەزای شەقڵاوە دەكات و وەڵامی پرسیارەكانی زاری كرمانجی دەداتەوە .
دیمانە: سەیفەدین خالید- زاری كرمانجی- شەقڵاوە
لەسەرەتای ئەم دیمانەیدا بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە لەبارەی ژمارەی قوتابی و قوتابخانەكانەوە دەدوێت،مامۆستا فاخیر خالید بەم جۆرە باس لەژمارەی قوتابییەكان و چۆنیەتی دابەشبوونیان بەسەر قۆناغەكانی خوێندن دەكات و دەڵێت" لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە ژمارەی قوتابییان بەگشتی بریتیە لە 44745 قوتابی، ئەم ژمارەییەی قوتابییانیش دابەش بوونە بەسەر 15 باخچەی ساوایان ، 164 قوتابخانەی 6 پۆلی و 43 قوتابخانەی 9 پۆلی و یەك قوتابخانەی خوێندنی ئیسلامی و 16 قوتابخانەی دواناوەندی 25 و قوتابخانەی ئامادەیی كەوا زیاتر لە 21 هەزاریان لەو قوتابییانەلە ڕەگەزی مێن.
بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوەلەبارەی میلاكی مامۆستایانەوە ئاماژەی بۆئەوەكرد" لەسەنتەری قەزای شەقڵاوە میلاكمان زیادە بەڵام لە گوندەكان و سەنتەری ناحیەكان مامۆستای پێویست لە هۆڵەكانی خوێندن و قوتابخانەكان نین ومیلاكمان كەمە بۆ پڕكردنەوەی میلاكاتی دەورووبەری قەزای شەقڵاوە بەرێوەبەری پەروەردە گووتی" لەگەڵ سەرووی خۆمان لە گفتوگۆداین و بەو ئومێدەین لەكاتی دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەرماڵەیەكی تایبەت و جیاواز بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شارەكان لە 100 بۆ 150هەزار دینار خەرج بكرێت، بۆ ئەوەی چیتر نەكەوینە ژێر باری گواستنەوە لە لادێكانەوە بۆسەنتەری شارەكان و بەپێچەوانەش.
ئەگەر ئەم كارەبكرێت بڕوامان وایە لەشارەوە مامۆستایان داوای گواستنەوە بۆگوندەكان و دەوروبەر بكەن بەم شێوازەش دەتوانین زیاتر سود لە مامۆستایانی خاوەن ئەزموون وەربگرین و كێشەی كەمی مامۆستا تا ڕادەیەكی باش چارەسەربكرێت .
مامۆستا فاخیر ئەوەش بۆزاری كرمانجی دەخاتەروو " سەرەڕای هەبوونی (3249) مامۆستای میلاك لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە كەچی بۆ پڕكردنەوەی كەمی میلاك و دابین كردنی مامۆستای پێویست بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی (353) مامۆستایی گرێبەست و (746) مامۆستای وانەبێژمان هەنە،بەرێوەبەری پەروەردە لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانەوە گووتی" لەكاتی بوونی گرێبەست و دامەزارندن دا ئەولەویەت بۆ دەرچووانی كۆلێژی پەروەردەو پەروەردەی بونیات و ئەو پسپۆریانەی وەك پەروەردە پێویستیمان پێیان هەیە دەبێت ئومێدیشمان وایە دامەزارندن و گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ یەكێك بێت لە ئەولەویەتی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
فاخیر خالید سەبارەت بەداخستنی ژمارەیەك قوتابخانە لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە گووتی" ئەو قوتابخانانەی ژمارەی قوتابییەكانیان لە10 قوتابی كەمتر بووە دامانخستوون و بەپێی سیستەمیش چەندین قوتابخانەی پۆلی 1 تا 6 و 7 تا 9 لێكدراون و كراونەتە قوتابخانەی بنەڕەتی هەروەها چوارقوتابخانە كەوا تەنها شەش پۆلی بوونە كراونەتە 9پۆلی، لەگەڵ كردنەوەی قوتابخانەیەكی ئامادەیی لەسنوری ناحیەی هەریر.
بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە راشیدەگێنێت لەگەڵ بوونی قەیران و درێژەكێشانی دا توانیومانە بە بڕی نزیكەی 120ملیۆن دینار توانیوومانە كاری نۆژەنكردنەوە بۆچەند قوتابخانەیەك بكەیك بكەین لەوانە قوتابخانەكانی (گۆڤەند، كانی، باشور، دلۆڤان، شەرەفخان بەشەناوخۆیی بالیسان، بینایی كۆنی پەروەردە، ئامادەییەكانی باسرمە و بەردخان) نۆژەن بكەینەوە.
مامۆستا فاخیر لەبارەی خێرخوازانەوە دەڵێت" لەسنوری هەریرو بەستۆرە كەس و كاری قوتابییان بەهەوڵی مامۆستایان و خێرخوازان چەندین ژوورو هۆڵی خوێندنیان بۆ قوتابخانەكان دروست كردووە سەرەڕای ئەوەی لەزۆر قوتابخانە پێداویستی دابین كراوە و قوتابخانەكان بۆیاغ كراون.
سەبارەت بە دەنگۆی دواخستنی ئەزموونەكانی پۆلە كۆتاییەكانی 9ی بنەرەتی و 12 ی ئامادەیی بەهۆیی مانگی ڕەمەزانەوە بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە گووتی"خشتەی تاقیكردنەوەكان بڵاوكراوەتەوەو لە كاتی خۆیی دا تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن و 26-5-2019 ئەزموونەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردووبەشی زانستی و وێژەیی ئەنجامدەدرێن لە 27-5-2019 ئەزمونەكانی پۆلی9ی بنەڕەتی دەست پێدەكات و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆدواخستنی تاقیكردنەوەكان نییە و ئامادەكاری تەواویش كراوە بۆئەوەی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان سەركەوتووانەئەنجام بدرێن و بەرێوەبچن.

زۆرترین بینراو