لە سۆران .. ئەمشەو ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

لە سۆران .. ئەمشەو ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

موڕشید برادۆستی ـ سۆران: ناوەندی باڵای سۆران بە ھەماھەنگی کارگێڕی پاڕکی گوڵان چەند چاڵاکیەکی جۆرا و جۆر ئەنجام ددەن .
زەهرا چەتۆ بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانمان و بەمەبەستی خزمەت کردن بە گەنجان و لاوان و خەڵکی دەڤەرەکەمان و رەخساندنی کاتێکی پڕ لە کامەرانی, کاتژمێر 9ی ئەمشەو ناوەندەکەمان لە نێو سروشتە ڕەنگینەکەی پاڕکی گوڵان هەڵدەستێ بە سازدانی ئاهەنگێکی خنجیلانە .
زیاتر گووتی" لە ئاهەنگەکەدا چاڵاکی جۆرا و جۆر و چەند یاریەکی کلتووری و فۆلکلۆری بە بەشداری کەسانی شارەزا بەڕێوەدەبەین و بە گۆرانی و لاوک و حەیران و دەنگە رەسەنەکان ئاهەنگەکە دەوڵەمەندتر و خۆشتر دەکەین.

زەهرا، داواشی لە جەماوەری سۆران کرد, بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بەشداری ئاهەنگەکەیان بکەن .

زۆرترین بینراو