جوانیەکانی نشتمان و عەشق بۆتە سەرچاوەی ئیلهامی شیعرەکانم

 جوانیەکانی نشتمان و عەشق بۆتە سەرچاوەی ئیلهامی شیعرەکانم

زاری كرمانجی : شاعیری لاو شاهین غه‌ریب كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ خامه‌ی خۆی ده‌رده‌ دلێ خۆی له‌سه‌ر كاغه‌زه‌ سپیه‌ بێ روحه‌كان ده‌نوسێته‌وه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی زاری كرمانجی دا باس له‌ وشه‌ی عاشقانه‌ی خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌كات .
شاهین غه‌ریب ، له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : لەدووهەزاروو دەوە شیعر دەنووسم و پێش ئەوەش خوێنەری شعرەکانی قانع وکۆساری وپەشێوو بوومە، لەدوای ئەوەی جوانیەکانی نشتمان و عەشق بۆتە سەرچاوەی ئلهامی شعرەکانم .
گوتیشی : من نووسەرم بۆ سەرخستنی نشتمان وگەلەکەم  وە پاشان بۆ ئەوکچێکی نشتمانەکەم بەناوی دیاری لێرەوەپێ ئەڵێم لەشیعرەعاشقانەکانم دڵی خۆم وقەڵەمەکەمی دزیوە، شیعر منی بەگەلێک  ئاشنا کردووە ئەو ناسینەی گەل بۆمن هەموو ناوبانگێکە، چونکە گەلەکەم ونەتەوەکەم مرۆڤ دەکەن با شاعیر.
ئه‌وه‌شی گوت  : ئێمەی شاعیر هەمیشە بەنووسینەکانمان لەمینبەری قەڵەمەکانمانەوە دەنگمان دەگەهێنن بە میللەت بۆیە بانگەوازی حەق زوو دەگاتە جێگای خۆی،هەموو گەلێک بە کلتوورەکەی خۆی ناسراوە بۆیە چ پیاو چ ژن گرنگن لەم سەردەمەیا بێنە کایەوە دەنگی ئازاد بڵاوکەنەوە بە پەیام ونووسینەکانیان بەوەش دڵخۆشم گەلێ کوردیش ئافرەتەکانیان دەستپێشخەربوونە لە بوارەکانی کۆمەڵگای پێشکەتوخوازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : بەرهەمەکانم لە ئێستگەی سەردەم تۆمارکراون وکلیپی شیعرەکانم پێکدێ لە هەشت تراک لە سیدیەک کۆبۆتەوە بەناوی زامی گەل سێ کتێبم لەپڕۆسەی چاپکردن  بەناوەکانی (شەوچەرەی شاعیرێکی یاخی ) و (شەمەندەفەرەکە خەریکە دەگاتە وێستگە)و(جەنگ ڕەحم و سۆزی بۆهیچ مرۆڤی نیە).دووکتێب بەرهەمی ئەمساڵن لە تەواو بووندان بەناوی (سەربازێکم هێشتا نەدۆڕاوم)و(قووڕگم پڕە لەو وشانەی کەناتوانم بیڵێم).

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو