ئافرەتە بەتەمەنە ماست فرۆشەكانی سۆران

ئافرەتە بەتەمەنە ماست فرۆشەكانی سۆران

رۆژان قیاس_زاری كرمانجی: لە دێر زەمانەوە كۆمەڵێك ئافرەتی بەتەمەن لە كۆڵانی پیرەژنانی سۆران، كۆدەبونەوەو لەوێ كریار بۆ بەرهەمە خۆماڵەیاكانی وەك: ماست، پەنیر، شیر، ژاژی...هتد پەیادەكەن. هەر بۆیەش ئەو بازارە ئێستاش بە ناوی كۆڵانی پیرەژنان ناو دەبرێت، كە زیاتر لە نیو سەدەیە بۆتە ناوەندی كاركردنی چەندین ئافرەتی بەتەمەن، و تا ئێستاش هەر بەردەوامن.
غوربەت عومەر، ئافرەتێكی بەتەمەنە نزیكەی ٢ ساڵە، هەموو بەیانیەك بەخۆو سەتلە پر لە ماستەكانی لەسەر جادەی كۆڵانی پیرەژنان رادەوەستێت، تا خەڵك ماست و بەرهەمەكانی لێ بكڕێت، ئەو بەم شێوەیە بۆ زاری كرمانجی دوا" بۆ ئەوەی پێداویستی خواردن بۆ مالو منداڵەكانم دابین بكەم، هەرچەندە بۆمن زە‌حمەتە و داهاتێكی وام لێ دەست ناكەوێ، بەڵام ناچارم ئەم كارە بكەم، چونكە كرێچیم و باری ئابوریم باش نییە، لە هەر وەرزێك و هەر كەشو هەوایەك بێ ناچارین بێینە ئیرە، لە گەرما و سەرمادا كارەكەمان زیاتر زەحمەت دەبێ، داواكارم لە حكومەت شوێنێكمان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی لەسەر شۆستەكان نەوەستین و لە كاتی سەرماو گەرما پارێزراو بین".
مەریەم خان، زیاتر لە یەك ساڵە لە كۆڵانی پیرەژنان رادەوەستێت، بۆ پەیاكردنی كریار بۆ بەرهەمەكانی، ئەو گووتی" هەموو بەیانیەك لە ٨ بەیانی تا ١٢ لێرە دەبم بۆ ئەوەی سەتڵە ماستەكانم بفرۆشم، جاری وا هەیە هەر زوو هەمووی لێم دەكڕن، جاری واش هەیە تا ئێوارە لێرە دەمێنم تا سەتڵە ماستەكان تەواو دەبن، بۆ كەسێكی بەتەمەنی وەك من كارێكی زۆر زەحمەتە، و ناچار نەبام ئەم كارەم نەدەكرد، كە داهاتێكی وای نییە".

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو