ئالوگۆڕی لە پۆستی چەند قائیمقامێكی سنووری پارێزگای هەولێر دەكرێت

ئالوگۆڕی لە پۆستی چەند قائیمقامێكی سنووری پارێزگای هەولێر دەكرێت

محەمەد ئامۆكەیی-هەولێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، زانیاری لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی دوو قائیمقامی سنوری پارێزگای هەولێر ئاشكرا دەكات.
سەوری عیسمەت، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی گۆڕانكاییەكانی پۆستە حكومیەكان، فەرمانی ئاڵوگۆڕكردنی هەردوو قائیمقامەكانی دەشتی هەولێر و قەزای شەقڵاوە، دەرچووەو لەدوای جەژنی رەمەزان، بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت".
سەبارەت بە گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامەكانی دیكەی دەڤەری سۆران، سەوری عیسمەت، گووتی " تا دوای جەژن هیچ بڕیارێك لە بارەی گۆِڕانكاری لە پۆستی قائیمقامەكانی دیكە دیار نییە.

زۆرترین بینراو