ئاماری تووشبووانی هەرێم راستەقینەن

ئاماری تووشبووانی هەرێم راستەقینەن

زاری كرمانجی- سۆران: بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران رایگەیاند، تا ئێستا 91 كەس لە كەرەنتینە ماون و هەموویان لە ژێر چاودێریدان و تەندروستیان باشە و ئامارەكانیش وەك خۆی بڵاو دەكرێنەوە.
د. كاروان جەمال لەبارەی نیگەرانی هاووڵاتییان لەسەر ئەو دەنگۆیەی كە ژمارەی راستەقینەی تووشبوان بڵاو ناكرێنەوە و پێ دەچێت زیاتر بن گووتی " ئێمە بە هەموو شێوەیەك هانی هاووڵاتییان دەدەین لە ماڵەوە نەهێنە دەرەوە لەبەر ئەوەی باشترین رێگری لە بڵاو نەبوونەوە و تووش نەبوونی هاووڵاتییان بەم ڤایرۆسە مانەوەیانە لە ماڵەوە، هەروەها رەچاوكردنی پاك و خاوێنی و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام لەسەر ئەوەی ئاماری تووشبووان وەك خۆی بڵاو ناكەینەوە، نەخێر وانییە و وەك خۆی بڵاو دەكەینەوە و ناتوانی یەك تووشبووش بشارینەوە و راینەگەینین".

زۆرترین بینراو