ئامێری تیشك لە نەخۆشخانەی ئاشتی تێكچووە

ئامێری تیشك لە نەخۆشخانەی ئاشتی تێكچووە

 

زاری كرمانجی- سۆران: 

ماوەیەكە ئامێری تیشكی رەنینی موگناتیسی (m r i ) لە نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی تێكچووە، ئەمەش بۆتە گرفتێكی سەرەكی بۆ هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، لەبەر ئەوەی ئەم ئامێرە تەنها لە نەخۆشخانەی ئاشتی و لە دایكبوون هەیە، بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، نزیكەی مانگێك دەبێ ئەم ئامێرە لە كاركەوتووە.
د. رزگار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لەمبارەوە گووتی " لە كاتی تێكچوونی ئامێرەكە نووسراومان بۆ سەرووی خۆمان ناردووە تا چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام هەندێك رێكار هەیە بە پەلە ناكرێت و كاتی دەوێ".

زۆرترین بینراو