ئاوێنە

ئاوێنە

من لە ناو ئاوێنەی ماڵەكەمدا
هەموو شتە پەنهانەكانم حەشارداوە
بۆ نموونە...
تۆۆۆ
ئازارەكانم
پرسیارە بێ وەڵامەكانم
ڕازە قەتیس كراوەكانم
خەونە نەیندراوەكانم
فزوولییەكانم
جوانی و ناشرینییەكانم
كە جگە لەخۆم كەس نەیان بینێت
خودای شەڕانگێزی و
شەیتانۆكەی میهرەبانی و..
ئەوانەو جەستەی زۆر نهێنی
لەخاچ دراوی ترم
هەر ئەوەش نا سكاڵای ئەو هەموو
خەرابات و بێدایەی ئێرەشم
هەر لە ئاوێنەی ژوورەكەمدا حەشارداون و
ئاوێنە لە هەمووان جوانتر لێم تێ ئەگات
لە هەمووانیش باشتر حاڵیم ئەكات
هەر كات سەیری ئاوێنە ئەكەم
لە گەڵ تۆ و لەگەڵ خۆم و لە گەڵ خودا
دەدردی دڵ ئەكەم..
ئەی تۆۆ ؟
من و یادگاری و
من و تۆ و
تۆ لە لەگەڵ مندایت
لەناو ئاوێنەی ژوورەكەت؟
منت ئاڵاندۆتە باڵای ئەو ڕازو نیازانەی
كەتەنها لە ئاوێنەدا دەیان دوێنیت؟
لە چاوی تۆدا هێندە باڵا بوومە
بم خەیتە جیهانە
جوان و پەنهان و ڕاستگۆكەی
ئاوێنەی ژوورەكەت؟
لەكاتی خۆ گۆڕینتا لەوێم؟
پرسم پێ ئەكەیت؟
كە ئاخۆ مایكەب و جلەكانت هاوتەریبن؟
یان وەك خەونێكی لە بیر نەماوم لای تۆ ؟



زۆرترین بینراو