ئاگاداری لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران... دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە

ئاگاداری لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران... دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە

زاری كرمانجی - سۆران : دەرگای مزگەوتەكان بۆ جمعە و جماعەت دەكرێنەوە بەمەرجی پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستیەكان.
لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیەوە سەرەتا بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بكەین كە لەم ماوەیەدا هاوكار و پاڵپشت بوون بۆ جێ بەجێ كردنی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەكانی حكومەتی هەڕێمی كوردستان لە هەمبەر خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
گومان لە وەدانیە لەم ماوەیەدا مامۆستایانی ئایینی قەدرگران لە لایەن خەڵكەوە گوشاری زۆریان لەسەر بووە سەبارەت بە داخستنی دەرگای مزگەوتەكان لێرەو لەوێ لە لایەن خەڵكانێكی نەشیاو و نەخۆش بەرامبەر ئایین و مێزەری پاكی مامۆستایان قسەی نەشیاویان ئاڕاستە كردوون، بۆیە ئێمە هەست بەم ئازارەی مامۆستایانی بەڕێز دەكەین، بەڵام زانایانی ئایینی بەڕێز وەك هەمیشە و پیشە ئاسا چۆكیان دانەداو بەردەوام بوون لەسەر ئامۆژگاری كردنی هاووڵاتیان لەهەمبەر خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەكان، بۆیە ئەمە جێگای تەقدیر و پێزانینە.
لە ئێستادا پاڵپشت بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕگەی پێنجەم لە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٦/٢ كە بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانی دایەوە لە كاتژمێر (٦) ئێوارەی ٢٠٢٠/٦/٣ بەمەرجی پابەند بوونی نوێژخوێنان بە ڕێنماییە تەندروستیەكان كەپێشتر ڕاگەیاندرابوو كە لە (١٩) خاڵ پێكهاتبوو.
بۆیە داوا لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەكەین كە نوێژكاران بە توندی ئاگادار بكەنەوە كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن ئەگەرنا بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن و ئەوكات بە ناچاری بڕیاری داخستنی مزگەوتەكان دووبارە دەدرێتەوە.
#تێبینی:
ـــــــــــ
كاتژمێر (٦) ئێوارەی ٢٠٢٠/٦/٣ بە مەرجی پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان كە پێشتر باسكرابوون بۆ جارێكی تر دەرگای مزگەوتەكان بە ڕووی نوێژكاران دا دەكرێنەوە.
#تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەكان لە خوارەوە بلاوكراوەتەوە كە گرنگترین خالیان ئەمانەی خوارەوەن.
1. ووتار كورت بێت، ماوەی نێوان بانگ و نوێژ درێژ نەبێت.
2. نوێژكار لێك دوور بن.
3. دەستنوێژ گرتن لە ماڵەوە.
4. بەرمال بردن لەگەل خۆی.
5. بەكارهێنانی دەمامك و دەستوانە.
بەهیوای تەندروست باشی و ساغ و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران
٣ / ٦ / ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو