ئاڵای هاورەگەزبازی لە عێراق هەڵكرا

ئاڵای هاورەگەزبازی لە عێراق هەڵكرا

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی( كوردیو نیوز) كە ئاماژەی بە ئەژماری فەرمی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق داوە، بۆ جاری یەكەم ئاڵای هاورەگەزبازی لەسەر خاكی عێراق لەلایەن نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق هەڵكرا.
ئەژماری فەرمی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتەر نووسیویەتی" بە هاوبەشی لەگەڵ باڵیۆزخانەی كەنەدا و بەریتانیا لە عێراق ئەمڕۆ لە بەغدا ئاڵای پەلكە زێرینە هەڵدەكەین".
دەڵێت : " ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێرین بە بۆنەی رۆژی جیهانی هاورەگەزبازان و رەگەزگۆرین".
ئەمە بۆ جاری یەكەمە لەسەر خاكی عێراق ئاڵای هاورەگەزبازی لەعێراق هەڵدەكرێت، تا ئێستا حكومەتی عێراق لەمبارەیەوە روونكردنەوەی بڵاونەكردۆتەوە".

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو