ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک پۆستی ئیداری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای سۆران

ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک پۆستی ئیداری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای سۆران

زاری كرمانجی - ئەمرۆ چوارشەمە ٢٠٢١/٠١/١٣ لەمەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی لیوا تارق بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم بەنوێنەرایەتی وەزیری ناوخۆ، چەند ئالوگۆری پۆستی ئیداری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەسنوری قەزای سۆران کرا..
لەچوارچێوەی چاکسازی و پلانە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، بۆ زیاتر خزمەت کردن بەھاولاتیان و گەرم و گوڕی کار رای لە دەزگاکانی ئەمنی ..
ئەمرۆ ھەلگۆرد شێخ نەجیب قائمقامی قەزای سۆران بەئامادەبوونی بەرێوەبەرو ئەفسەرو پلەدارانی دەزگاکانی ئەمنی لەسنوری قەزای سۆران لە دیوانی قائمقامیەت پێشوازیان کرد لە لیوا تارق ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم و شاندی یاوەری.. پاشان لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران مەراسیمی گۆڕانکاری لە چەند دەزگایەکی ئەمنی کرا، سەرەتای مەراسیم لەلایەن مقدم شیمال راگەیاندنی پۆلیسی سۆران وتەی بەخێرھاتن پێشکەش کرا، پاشان لەلایەن ھەلگۆرد شێخ نجیب قائمقامی قەزای سۆران وتەیەک پێشکەش کراو وێڕای پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرانی نوێ دەست خۆشی لە ئەرک و ماندوبوونی بەرێوەبەرانی پێشوو کرد، ھەروەھا ھیوای یەک تیمیشی لە بەرێوەبەرانی نوێی خواست بۆ ھەولدان و شەونخوونی لە ئەرکەکانیان، دواتر لەلایەن لیوا تارق نوێنەری وەزیری ناوخۆ وتەیەک پێشکەشکراو ماندوبوونی زۆری بەرێوەبەرانی پێشوو تەواوی ئەفسەرانی بەگرنگ وەسف کرد، لەدرێژەی وتەکەیدا ھیواخوازبوو بەرێوەبەرە نوێیەکان گەرم و گوڕتر لە خزمەتی ھاولاتیان دابن و پشتیوانی بەھێزیش دەبن بۆیان.. لە درێژەی مەراسیمەکەدا ھەریەک لە بەرێوەبەرە نوێیەکان فەرمانی کارگێریان پێدراو پیرۆزبایی لە گشتیان کرا.. لەکۆتایشدا مەراسیمەکە جێگای خۆشحالی ھەموو لایەک بوو بۆ خزمەتکردن بە دەڤەری سۆران..
ناو و پلە و پۆستی بەرێوەبەرە نووێکانی دەستنیشانکراو لە سنوری قەزای سۆران :
عەقیدی پۆلیس : سەران لگیف نجم- بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران
عەقیدی پۆلیس:عمر صدیق عپمان-بەرێوەبەری نشینگەی سۆران
مقدمی پۆلیس: زرار حسین عزیز-بەرێوەبەری ھاتووچۆی سۆران
مقدمی پۆلیس:یونس قادر رسول عبداللە-بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران
مقدمی پۆلیس:سالار تحسین سەیدۆ-بەرێوەبەری نشینگەی حاجی ئۆمەران
مقدمی پۆلیس:سەردار محمد سلیم-بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران
رائدی پۆلیس:بژار مصگفی سلێمان-بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سۆران
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سۆران

 

 

 

زۆرترین بینراو