ئۆكسیجینی پێویست لە نەخۆشخانەكانی سۆران بەر دەست نین

ئۆكسیجینی پێویست لە نەخۆشخانەكانی سۆران بەر دەست نین

زاری كرمانجی: بەهۆی بەرز بوونەوەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سۆران و رواندز، ئۆكسیجینی پێویست لەبەر دەست نین.
د. كاروان جەماڵ بەرێوەبەری تەندروستی سۆران رایگەیاند " رێژەی تووشبوون لە زیاد بووندایە و لە 24 كاتژمێری رابردوو 24 كەسی دیكە تووش بوون كە دۆخی دوو كەسیان ناجێگیرە".
زیاتر گووتی " ئۆكسیجینی پێویست لەبەر دەست نییە هەوڵ دەدەن بە زووترین كات دابینی بكەین".
هەروەها هۆشداری دایە هاووڵاتییان و گووتی " پێویستە هاووڵاتییان زۆر وریای خۆیان بن و خۆ پارێزی لەسەرووی هەموو شتێكەوە دابنێن و تا دەتوانن تێكەڵ نەبن".

زۆرترین بینراو