ئیبرا هۆكاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە ئاشكراكرد

ئیبرا هۆكاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە ئاشكراكرد

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی میلان هۆكاری بەجێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەخاتە ئەستۆی پیپ گواردیۆلا راهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ چەند ساڵێك پێش ئێستا ماوەی یەك وەرز لە یانەی بەرشەلۆنە یاری كرد ئەوكاتە گواردیۆلا راهێنەری بەرشە بوو.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی، ئیبرا گووتی" ئەوكاتەی لە بەرشەلۆنە بووم زۆر شت فێربووم لەناو یاریگە و دەرەوەی یاریگە، فێربووم لە یاری تۆپی پێدا لە 24 كاتژمێردا بۆی هەیە هەمو شتێك بگۆڕێت".
گووتیشی" ئەوكاتەی بەرشەم جێهێشت، كێشەكە من نەبووم، بەڵكو گواردیۆلا بوو، بەڵام هەرگیز نایەوێ دان بەوەدابنێت، من هیچ نەمزانی بۆچی گواردیۆلای وای لەگەڵمدا دەكرد".
ئیبرا ئاماژەی بەوەكرد" پێش ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەوە بكەم، گواردیۆلا هەمو رۆژێك پەیوەندی پێوە دەكردم تا پەلكێشم بكات بۆ بەرشەلۆنە, بەڵام كە گەیشتم هەموو شتێك پێچەوانە بووەوە، نەمزانی هۆكارەكەی چیبوو".
لەكۆتاییدا ئیبرا رایگەیاندو گووتی" ئێستا بیر لە رابردوو ناكەمەوە، ئەوە رابردووە تەنها بیر لە داهاتوو دەكەمەوەو داهاتوو لەبەردەممدایە".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو