ئیمری: كاڤانی و دیماریا بوونە هۆی ریمۆنتادای بەرشەلۆنە

ئیمری: كاڤانی و دیماریا بوونە هۆی ریمۆنتادای بەرشەلۆنە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: چەند وەرزێك بەسەر ڕیمۆنتادای بەرشەلۆنە بەسەر پاریس سانجێرمان تێپەڕ دەبێت، بەڵام وا دیارە تاڵاوی ئەو یارییە لە قورگی ئۆنای ئیمرێ، راهێنەری ئەوكاتی پاریس سانجێرمان هەر ماوە و ناتوانێت ئەو یارییە لە بیر بكات.
ئیمری بەگوێرەی رۆژنامەی (سپۆرت) شەوی ریمۆنتادایە مێژوویەكی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەكەی بە خراپترین ساتی ژیانی وەرزشی خۆی وەسف دەكات و دەڵێت" رۆژی دوای ئەو یارییە دانیشتم جارێكی دیكە سەیری یارییەكەم كردەوە، تیپەكەم لە 3-0 ئەنجامەكەی كردە 3-1 دواتر دوو هەلی ئاسان لە لایەن كاڤانی و دی ماریا بە فیڕۆ دران دەنا هیچ نەبوایە ئەنجامەكە دەبوو بە 3-2 و هەموو شتیش كۆتایی پێ دەهات، بەڵام ناوبژیوانی یاری كە ئەڵمانی بوو، ئەو رێڕەوی یارییەكەی گۆڕی و هۆكاری ریمۆنتاداكەبوو".
ئیمری دەڵێت" هەر لەناو یارییەكە زۆر ترسم لە نمایش و خۆخستنە خوارەوەكانی لویس سوارێز هەبوو، بۆیە لەدوایین ساتەكان توانی كاری خۆی بكات و پەناڵتی بۆ هەژمار كرا، لەو یارییەش نێیمار دەریخست كە دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی راستەقینەی رۆنالدۆ و مێسی, دواتر كە هاتە پاریس لە نزیكەوە باشتر ناسیم، بەڵام میسی پێموایە باشترین یاریزانی جیهانە لەم یارییەش رۆڵی خۆی هەر گێڕا".

زۆرترین بینراو