ئینسینی لە یارییەكەی بەرامبەر بەرشە بێبەش دەبێ

ئینسینی لە یارییەكەی بەرامبەر بەرشە بێبەش دەبێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی ناپۆلی لە كاتێكی هەستیاردا و بەر لە یارییە ئاگرینییەكەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە گورزێكی گەورەی بەركەوت و ئەگەری زۆری هەیە باشترین یاریزانی لەو یارییە بێ بەش بێت.
بەگوێرەی میدیاكانی ئیتاڵیا پێكانەكەی ئینسینی ئەستێرەی ناپۆلی لەدوایین یاری ناپۆلی كاتێك 3-1 لە لاتسیۆی بردەوە ئاسایی نیە و ئەگەری زۆری هەیە بۆ ماوەیەكی زۆر دووری بخاتەوە بەمەش لە یاری بەرشەلۆنە ناتوانێت یاری بكات، بەپێی پشكنینە پزیشكییەكان ئینسینی پێكانەكەی لە رانی چەپیەتی و رەنگە بەهۆی پێكانەكەش چەند هەفتەیەك دوور بكەوێتەوە، بەم شێوەیەش بێت ئەم وەرزەی یاریزانە چالاكەكەی ناپۆلی كۆتایی پێ دێت و یانەكەی خوارووی ئیتاڵیاش گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، یاری چوونی چامپیۆنزلیگ نێوان هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 بەكۆتا هاتبوو، بەمەش بەرشە بە بردنەوەو ئەنجامی 0-0 بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەوێت

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو