ئەستەمە ئەمساڵ هیچ هەڵبژاردنێك لە عێراق بكرێت

ئەستەمە ئەمساڵ هیچ هەڵبژاردنێك لە عێراق بكرێت

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : ئەندامێكی كورد لە فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات هیچ كارێك نەكراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆیە ئەستەمە ئەمساڵ هیچ هەڵبژاردنێك لە عێراق ئەنجام بدرێت.
خالیدە خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد بە زاری كرمانجی راگەیاند" تائێستا هیچ هەنگاوێك و بەرچاو روونیەك نیە لە عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە، بۆیە لایەنەكان بیر لەوە ناكەنەوە لە ئێستادا هەڵبژاردن بكرێت بەهۆی ئەوەی ئامادەكاری بۆ ئەو بابەتە نەكراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد گوتیشی:" سەرەڕای ئەوەی هیچ بریارێك نیە بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە، بەڵام ئەگەر بڕیاردرا پێویستی بە رێككەوتنی هەموو لایەنە سیاسیەكان هەیە، بەڵام جارێ بەربەستی زۆر لە بەردەم هەڵبژاردنی عێراق هەیە لەوانە تەواو نەبوونی یاسای هەڵبژاردن و نەبوونی هیچ رێككەوتنێك لە نێوان كۆتلەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەمان كاتدا هەڵبژاردن پێویستی بە پارە هەیە ئەمەش لەم قۆناغەدا لە توانای حكوومەتی عێراقدا نیە و كە ئەو بڕە پارە زۆرە تەرخان بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە یان هەر هەڵبژاردنێكی تر".
خالیدە خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد ئەوەشی خستەڕوو :" بریارە ئەمساڵ سەرژمێری گشتی ئەنجامبدرێت ئەگەر بارودۆخ گونجاو بوو، بەڵام بۆ بابەتی هەڵبژاردن زۆر ئەستەمە ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوەبچێت، بۆیە تەواوی هەڵبژاردنەكان دەكەونە ساڵی داهاتوو".

زۆرترین بینراو