ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیش دەڵێ، دەنگ لەسەر جێگری پارێزگاری ھەولێر و قایمقامی کۆیە دەدرێت.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦-٢-٢٠٢٠، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ژمارەی ٧٦ی خۆی بەڕێوە دەبات و کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە جێگری پارێزگاری ھەولێر و قایمقامی کۆیە."

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد: "جێگری پارێزگاری ھەولێر بۆ کاروباری ھونەری لە پشکی پارتییە و کاندیدی فڕاکسیۆنی پارتیش بۆ ئەو پۆستە، ئەندازیار، مەسعوود کاڕەشە و، قایمقامی کۆیەش لە پشکی برادەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە و فڕاکسیۆنی یەکێتی کاندیدی ھەیە."
کەنعان خەیلانی دەڵێت: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێردا ھەردوو کاندید دەخرێنە دەنگدان بۆ وەرگرتنی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، چونکە پۆستی پارێزگار و جێگرەکانی و بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەن دەنگیان لەسەر دەدرێت."

زۆرترین بینراو