ئەمڕۆ دژی كۆمەڵكوژی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندان دەكرێت

ئەمڕۆ دژی كۆمەڵكوژی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندان دەكرێت

زاری كرمانجی–هەولێر : ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەردەم ئۆفیسی سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر، ژمارەیەك چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە لەشكركێشی و هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن. شایەنی باسە، ژمارەیەك لە چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی وەك ناڕەزایەتییەك دژ بە لەشكركێشی و هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، دەچینە بەردەم ئۆفیسی سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان و پەیامی ناڕەزایەتی دەگەیەنین. چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەدەنوەك چاڵاكوانان، بەیاننامەیەك لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رای گشتی دەخوێنینەوە و دەیدەین بە نەتەوە یەكگرتووەكان". داخوازی ئەو چاڵاكوانانە دژ بە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، دەستبەجێ وەستاندنی ئەو هێرشەیە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئێوارەی رۆژی چوارشەمە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی دژ بە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا چەندین هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی .

زۆرترین بینراو