ئەمڕۆ ریاڵ و بەرشە یارییان هەیە

ئەمڕۆ ریاڵ و بەرشە یارییان هەیە

لەمیانەی یاریەکانی خولی ئیسپانیا ئەمڕۆشەممە چەندیاریەک بەڕێوەدەچن گرنگترین یاریشیان رووبەروبوونەوەی ریاڵ مەدریدو ڤیاریاڵ و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدە.
لەهەفتەی دەیەمی یاریەکانی خولی یانەکانی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ، لەکاتژمێر ٦:١٥ خولەکی ئێوارە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەرووی یانەی ڤیاریاڵ دەبێتەوە،یانەی ڤیاریاڵ لە ریزبەندی دووەمە بە ١٨ خاڵ و ریاڵیش لە پلەی چوارەمە بە ١٦ خاڵ.
لەیاریەکی تر هەرلەخولی ئیسپانیا کاتژمێر ١١ ئەمشەو یانەی بەرشلۆنە رووبەرووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێەوە، لە ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا ئەم دوویانەیە پلەکانی سێیەم و هەشتەمیان گرتووە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی ١٧ خاڵەو لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایە و یانەی بەرشلۆنەش لە پلەی هەشتەم دێت بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ.

بیروڕا

زۆرترین بینراو