ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات


بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی بگاتە توركیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆببێتەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا، بە كەناڵەكانی راگەیاندنی وەڵاتەكەی راگەیاندووە " ئەمڕۆ هەینی پێشوزاری لە مێوانێكی تایبەت دەكەم كە ئەویش رێزدار نێچیرڤان بارزانییە".
بە پێی شڕۆڤەكارانی توركیا كە لە كەناڵەكانی راگەیاندن قسەیان لەسەر ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێم كردووە ئاماژەیان وەداوە" پێ دەچێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی كۆمەڵێك بابەتی هەنووكەیی بكرێت، بەتایبەت كە دوای ریفراندۆم پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو لا كزی تێ كەوتبوو، باسی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكان و كۆمەڵێك بابەتی دیكە دەخرێنە بەر باس".
ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد دوێنی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت كۆبووە و ئەمڕۆ سەردانی توركیا دەكات.

زۆرترین بینراو