ئەمڕۆ یەك ملیۆن و حەفتاوپێنج هەزار كەس دەنگ دەدەن

ئەمڕۆ یەك ملیۆن و حەفتاوپێنج هەزار كەس دەنگ دەدەن

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

كاتژمێر 7 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 8 / 10 / 2021، یەك ملیۆن و حەفتاو پێنج هەزار و حەفسەد و بیست و حەوت دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و كوردستان لەپێناو دەنگدان بە 3240 بەربژێری سەربەخۆ و 21 هاوپەیمانی و 109 پارتی سیاسی و سەرخستنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، روویان لە 595 ناوەند و 2584 لە وێستگەكانی دەنگدان كرد.
لە هەرێمی كوردستان 331 هەزار دەنگدەر بەشداری لە هەڵبژاردنی تایبەت دەكەن، كە لە نێویاندا 105 هەزار دەنگدەر لە ئاوارەی شارەكانی تری عێراق هەن، كە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە دەزگاكانی راگەیاندنی وت"هەزارو حەوسەت چاودێری نێودەوڵەتی، لەگەڵ حەفتاو پێنج هەزار چاودێری نێوخۆیی چاودێری هەڵبژاردنەكە دەكەن، لەگەڵ 400 لە راگەیاندنكارانی بیانی راستەوخۆ رووماڵی هەڵبژاردنەكە دەكەن" .
  
ژمارەی دەنگدەری هێزە تایبەتیەكان و ئاوارەكان بە پێی پارێزگاكانی هەرێم

پارێزگای هەولێر


90 هەزار و 54 دەنگدەر لە 52 بنكە و 214 وێستگەی دەنگدان، دەنگدەدەن. ئاوارەكانیش كە ژمارەییان 25 هەزار 200 كەسە لە سنووری پاریزگای هەولێر لە 20 بنكە و 65 وێستگە دەنگ دەدەن.


یارێزگای سلێمانی


84 هەزار و 775 كەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لە 41 بنكە و 198 وێستگە دەنگی خۆیان دەدەن، ئاوارەكانی ئەو سنوورەش رێژەییان 11 هەزار و 115 كەسە لە 9 بنكە و 29 وێستگە دەنگدەدەن .


پارێزگای دهۆك


51 هەزار و 22 هەزار دەنگدەری تایبەتی هەیە و لە 28 بنكە و 123 وێستگە دەنگ دەدەن، ئاوارەكانی ئەو پارێزگایە 69 هەزار كەسە و 31 بنكە و 163 وێستگەیان بۆ دانراوە .

زۆرترین بینراو