ئەنشیلۆتی گرنگی بە ڤاسكوێز دەدات

ئەنشیلۆتی گرنگی بە ڤاسكوێز دەدات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی لە گواستنەوەی (خامیس رۆدریگێز)ی هێرشبەری ریال مەدرید بۆ ئیڤرتۆن سەركەوتوو بوو، ئەمجارە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری (ئیڤرتۆن) یاریزانێكی دیكەی ریال مەدرید وەك ئامانجی داهاتوو دیاری كردوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی لۆكاس ڤاسكوێز باڵی ریال مەدرید نێچیری داهاتووی كارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێت، ئەو یاریزانە كە گرێبەستی هاوینی داهاتوو كۆتایی پێ دێت ، تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید تازە نەكردۆتەوە، بۆیە راهێنەرە ئیتاڵییەكەی ئیڤرتۆن چاوەڕێ دەكات یاریزانەكەی ریال مەدرید بەخۆڕایی پەیوەندی بكات و بۆ مووچەش لەگەڵی رێكەوتن بكەن.
جێی ئاماژەیە ، ڤاسكوێز بەو گرێبەستەی لە ریال مەدرید پێشكەشی كراوە رازی نەبووەو لە ئێستاش جگە لە ئیڤرتۆن یانەكانی سیڤییا و ناپۆلی و ڤالەنسیا لە لیگا, تۆتنهام و مانچێستەر یۆنایتد و چێڵسی لە پرێمەرلیگ بایەخ بەو یاریزانە دەدەن.

زۆرترین بینراو