ئەو دایكانەی كێشە كمی شیریان هەیە چی بكەن؟

ئەو دایكانەی كێشە كمی شیریان هەیە چی بكەن؟

ئەو دایكانەی كێشە كمی شیریان هەیە چی بكەن؟
ئا/شەهلا رەشید
هەندێك لە دایكان دوای منداڵ بوونیان كێشەی كمی شیریان دەبێت، بە جۆرێك كە بەشی تێربوونی كۆرپەكەی ناكات، بۆیە ناچارە پەنا بباتە بەر شیری دەستكرد، یا شیری ئاژەڵ، ك هیچكامیان نابنە جێگرەوەی شیری دایك.
بۆ كم كردنەوەی ئەم كێشەیە واباشترە دایكان گرنگی بە خواردن و خواردنەوە بدەن، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی بۆ زیادبوونی شیر باشن، هەندێكیان لێرە باس دەكەین.
- خواردنی كاهووی كوڵاو.
- پاقڵە
- خواردنی رازیانە.
- پەتاتەی ترش.
- خواردنی ترێ.
-خواردنی دوو مسقاڵا زیرەی كێوی پێش خواردنی نانی بەیانیان.
- یەك كەوچك تۆی گێزەر بكرێتە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و بخۆرێتەوە دەبێتە هۆی بەهێز كردنی جەستە، زیادكردنی میز، ئارەزووی خواردن، هەروەها دەبێتە هۆی زیادكردنی شیری دایكان و چالاك كردنی سووڕِی مانگانە.
- خواردنەوەی ئاوی لۆبیای كوڵاو.
- خواردنی توور.
- ئەگەر شیری دایك خەست بێت پێویستە ئاوی لیمۆ بخواتەوە بۆ ئەوەی شیرەكەی شل بێتەوە.

زۆرترین بینراو