ئەو رەفتارانەی هاوسەران لەكاتی سەرجێی نابێ بیكەن

ئەو رەفتارانەی هاوسەران لەكاتی سەرجێی نابێ بیكەن

 

ئا: شەهلا رەشید

یەكێك لە رەفتارەكانی نێوان هاوسەران بەدی هێنانی حەزی جوت بوونە، بەڵام جیاوازی لە نێوان ژن و پیاواندا هەیە لە كاتی سەرجێی كردن، هەندێك رەفتار و قسە و جولە كردن هەیە، دەبێت هۆی كمتر چێژبەخشین بەیەكتری، ئەمەش لە نێوان پیاو و ژندا جیاوازی هەیە، رەنگە ئەو رەفتارەی پیاوێك حەز دەكات بیكات ئافرەتەكە پێی ناخۆش بێت یا لەو ساتەوە ئامادەگی نەبێت یا چێژی لێ نەبینێت و پێچەوانە حەزی كم بكاتەوە.
 بەشێكی زۆری پیاوان لە كاتی سەرجێیكردن حەز ناكەن خێزانەكانیان ئەمریان بەسەردا بكەن، بەڵكو دەیانەوێت ئازاد بن و  بە كردار مەبەستەكانیان بگەیەنن بەهاوسەرەكانیان، بۆ نموونە بڵێت حەز دەكەم ئەم رەفتارە بكەی، یا ئەو جولەیە بكەی، یا نامەوێت ئاوا بكەی، حەز ناكەم توندوتیژ بیت لە كاتی سەرجێیكردن، ئەمەوێت خۆت جلەكانم دابكەنی، یەكێك لەو رێگانەی كە هەردوولا چێژی لێوە دەبینن بەتایبەت پیاو بێ دەنگ نەبوون و نازكردن لەكاتی جووت بووندا، ئەگەر حەزتان لە كارێك نەبوو راستەوخۆ پێی بڵێن بێ ئەوەی شەرم بكەن.
واباشترە بەر لە جووت بوون یا لە ماوەی پێكەوە بوونتان لە ژیانی ئاسایی ئەو حەز و رەفتارانەی پێتانخۆشە و چێژی لێ وەردەگرن لەگەڵ هاوسەرەكانتان باس بكەن، ئەو شتانەشی حەزی لێ ناكەن هەر باس بكەن باشترە بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش و لەبار لەگەڵ یەكتر بەسەر بەرن.

زۆرترین بینراو