ئەو كارانەی خانمان لەكاتی سووری مانگانە نابێ بیكەن

ئەو كارانەی خانمان لەكاتی سووری مانگانە نابێ بیكەن

ئا/ شەهلا رەشید

هەندێك لە خانمان كاتی سووری مانگانەدا هەست بە ئازاری زۆر دەكەن و باری دەروونییان تێكدەچێت، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەڵسوكەوت و گووفتاریان دروست دەكات، بۆ كم كردنەوەی ئازارەكان و ئەو كارانەی نابێت لە كاتی سووری مانگانەدا ئەنجام بدرێن بریتین لە:
- هەڵنەگرتنی شتی قوورس، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی پشت ئێشە و ئازارەكانی سووری مانگانە زیاتر دەكات.
- هاتووچۆ نەكردن بە پێی پەتی لەناو ماڵدا، بەتایبەت ئەگەر ژوورەكە سارد بێت چونكە دەبێتە هۆی هەستكردن بە ناراحەتی، زۆر گرنگە لەو ماوەیەدا خۆت گەرم داپۆشیت.
- خواردنەوە ساردەمەنییەكان سك ئێشە زیاد دەكەن و دەبنە هۆی لاوازی دابەزینی خوێنی سووری مانگانە، لە ئەنجامدا مانەوە لە دۆخی سووری مانگانە زیاتر دەخایەنێت، بۆیە باشترە خۆت لە خواردنەوەی ساردەمەنییەكان دوور بگری.
- خواردنی سەوزەو میوەی لینج وەك بامییە، كولەكە، مۆز و مانگۆ دەبێتە هۆی سكچوون و لە ئەنجامدا ئازاری سووری مانگانە زیاتر دەكەن.
- دوور كەوتن لە خواردن و خواردنەوەی ترش، لەبەر ئەوەی دەبنە هۆی دڵ تێكەڵ هاتن لە كاتی سووری مانگانەدا.
- لە كاتی سووری مانگانەدا هەندێك هەوكردن لە زێی ئافرەت دروست دەبێت، بەڵام نابێت سابوون بەكار بهێندرێت، چونكە پێكهاتەی كیمیایی تێدایە دەبێتە هۆی ئازار.
- باشترە رۆژی یەكەم و دووەم ئافرەت خۆی نەشوات، ئەگەر پێویستی كرد دەبێت ئاوی گەرم بەكار بێنێت.
- نەخواردنی حەبی ئەسپرین و دەرمانە روونكەرەوەكانی دیكەی خوێن، چونكە ئەمجۆرە دەرمانانە خوێن روونتر دەكەنەوەو ئەگەری تووشبوون بە خوێنبەر بوون زیاد دەكەن.
- تاقی نەكردنەوەی ماسك و لانەبردنی موو، چونكە لەم ماوەیەدا پێستی ئافرەت زۆر هەستیارە و ئازاری زۆری پێ دەگات.

زۆرترین بینراو