ئەو پیاوانەی كەمتر لە5كاتژمێر دەخەون هۆڕمۆنی پیاوەتیان كەم دەكات

ئەو پیاوانەی كەمتر لە5كاتژمێر دەخەون هۆڕمۆنی پیاوەتیان كەم دەكات

بە پێی‌ لێكۆڵینەوەیەكی‌ زانایانی‌ ئەمریكی،‌ شەونخوونی‌ دەبێتە هۆی‌ كەم كردنەوەی هۆڕمۆنی‌ پیاوەتی‌.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە گرووپێك لە زانایانی‌ زانكۆی‌ "شیكاگۆ" ئەنجامیان داوە دەركەوتووە كە، ئەو پیاوانەی‌ كە كەمتر لە 5 سەعات دەخەون بە شێوەیەكی‌ بەرچاو هۆڕمۆنی‌ "تستۆستیرۆن" كە پێی‌ دەوترێت هۆڕمۆنی‌ پیاوەتی‌ كەم دەكات و كاریگەری‌ لەسەر سۆزداری‌ پیاو دروست دەكات.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی‌ ئاشكرا كردووە كە كەمبوونەوەی‌ ئەو هۆڕمۆنە تەنها كاریگەری‌ لەسەر سۆزی‌ پیاو دروست ناكات، هەروەها پەیوەندیەكی‌ پتەوی‌ هەیە لەسەر چالاكی‌ و بیركردنەوە و هێز و قەبارەی‌ ماسوولكەكانی‌ پیاو.
شایانی‌ باسە ئەو لێكۆڵینەوەیە لەسەر 8 گەنج كراوە كە تەمەنیان لە 24 ساڵدا بووە و ماوەی‌ 8 شەو تەنها 5 كاتژمێر خەوتوون، رێژەی‌ هۆڕمۆنی‌ "تستۆستیرۆن"یان كەمی‌ كردووە بە بەراورد بە 10 شەو كە ماوەی‌ 10 سەعات خەوتوون.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو