باخچەیەکی منداڵان لە رواندز کرایەوە 

باخچەیەکی منداڵان لە رواندز کرایەوە 

زاری کرمانجی - رواندز : 
باخچەیەکی منداڵان لە سنووری پەروەردەی رواندز کرایەوە. 
سامان عەزیز، لە راگەیاندنی پەروەردەی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمرۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی ،قایمقامی قەزای رواندز و بەرێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی لە  پەروەردەی رواندز و یەکەی سەرپەرشتیکردنی باخچەی منداڵان، باخچەی منداڵانی کۆرپە کرایەوە. 
زیاتر گووتی : ئەم باخچەیە دەکەوێتە گەڕەکی( کانییە قوڕ) کە یەکێکە لەگەڕەکە کۆنەکانی رواندز، ژمارەی قوتابییانی (۳۲) قوتابین، دووساڵ پێش ئێستاش لە هەمان گەڕەک قوتابخانەی (ماهی)ی بنەڕەتی کچان و قوتابخانەی (مەند)ی بنەڕەتی کوڕان، کرانەوە.

زۆرترین بینراو