باران بارین بەردەوام دەبێت

باران بارین بەردەوام دەبێت

زاری كرمانجی - هەولێر: بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەكاتی جیاجیا و تۆزوخۆڵ، ھەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 25 و دھۆك 23 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچەھەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارانبارین ھەیە.

زۆرترین بینراو