بازاڕی كارگەی بەرهەم هێنانی بەفر كزە

بازاڕی كارگەی بەرهەم هێنانی بەفر كزە

پشتیوان كەریم – سۆران
دوای بەدوا داچونێكی وردی دەزگای زاری كرمانجی" لە سنوری هەر چوار قەزاكانی (سۆران, چۆمان, رواندزو, مێرگەسۆر )تەنها یەك كارگەی بەفر بوونی هەیە.
ناسیح خالید وەك سەرپەرشتیاری ئەو كارگەیە بۆ زاری كرمانجی گووتی" لەماوەی 17ساڵی كاركردنم لە كارگەی بەفری بانی خێڵان هیچ كات وەك ئەم ساڵ كەمی خواست رووی نەداوە هۆكارەكەشی هەبوونی پەتای كۆرۆنا و لەهەمان كاتیشدا نەمانی تازیەو ئاهەنگە خێزانیەكان و نەهاتنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیاریەكان كەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەیان كردوە بەپێی ئەو رێنمای رێكارانەی كەوا داندراون نابێت ئەمانە هەبن.
گووتیشی" زۆر هەبوونی كارەبا خواست لەسەر كرینی بەفر كەم بۆتەوە لەلایەن ماڵان ئەوانەی رۆژانە بەفر دەبن ماسی فرۆشەكانن بەرێژەی كەم ماڵان بەفر دەكرن .
لەكۆتایشدا گووتی "رۆژانە ئەم كارگەیە توانای دابینكردنی 600 قالب بوز هەیە بەڵام رۆژانە 300 تاكو 450 قالب دەفرۆشین."

زۆرترین بینراو