بازرگانیکردنی زێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی قەدەغە كرا

بازرگانیکردنی زێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی قەدەغە كرا

زاری كرمانجی: حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردن و هەناردەکردنی زێڕی لە هەر دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و بەسرە قەدەغەکرد، بەمەش زیانێكی زۆر بەر بازرگانانی ئەو بوارە دەکەوێت.
ئەو بڕیارەی حکومەتی فیدراڵی بۆ بەرگرتنە لە قاچاخچێتی و گەڕانەوەی داهاتی بازرگانی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە لەو بوارەدا بۆ حکومەتی ناوەند.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەگەڵ قەدەغەکردنی بازرگانی زێڕ لە فڕۆکەخانەكانی هەرێم، مانگانە هەولێر ٨ ملیۆن دۆلارو، سلێمانی ٥ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن.
حکومتی فیدراڵ لە نێو هەر پێنج فڕۆکەخانەکەی عێراق، تەنها رێگا دەدات بە هەردوو فڕٶکەخانەی بەغداو نەجەف کە مامەڵە بەهاوردەو هەناردەی زێڕەوە بکەن.

زۆرترین بینراو