بازرگانی كاڵاكان بەشێوەی ترانزێت دەستیپێكردەوە

بازرگانی كاڵاكان بەشێوەی ترانزێت دەستیپێكردەوە

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی دەسپێکردنەوەی بازرگانی کاڵاکان بەشێوەی ترانزێت دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان تێیدا ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی گومرگ کراوە و ئاماژە بەوەکراوە کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیادبوونی جوڵەی بازرگانی ڕێگە دەدرێتەوە بە تێپەڕبوونی ڕاستەوخۆی کاڵاکان - ترانزێت، بەپێی رێنماییەکانی دارایی.

راشیده‌گه‌یه‌نن، کە تەنها رێگە بە بازرگانی ئۆتۆمبێلی شحن، پێداویستی کەرەستەی بیناسازی، ئاسن و بۆڕی پەشەسازی دەدرێت و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە ٦ی ٥ی ٢٠٢٠ەوە جێبەجێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو