بانكی رەشید 20 ملیۆن دینار پێشینە بەگەنجان دەدات

بانكی رەشید 20 ملیۆن دینار پێشینە بەگەنجان دەدات

زاری كرمانجی:
نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رەشید لە راگەیاندراوێكیدا هاووڵاتیانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێراق ئاگادار دەكاتەوە، كە بەنیازه‌ 20 ملیۆن دینار وەك پێشینە بدەن بە گەنجان بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بچووك، مەرجەكانیش ئاشكرا دەكات:

- گەنجەكە بێكار بێ و لە هیچ شوێنێك دانەمەزرابێ.

- پێویستە داواكار بۆ وەرگرتنی پێشینە 20 ملیۆنییەكە پلانێك بۆ پرۆژەیەكی بچووك و ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدای هەبێ، جگە لە كەفالەتی فەرمانبەرێك و گرێبەستی بەكرێگرتنی دوكانێك.

بیروڕا

زۆرترین بینراو