به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه ‌ناوخۆیه‌کانی زانکۆی سۆران قوتابییان ئاگاداردەکاتەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه ‌ناوخۆیه‌کانی زانکۆی سۆران قوتابییان ئاگاداردەکاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران
لەئاگاداری نامەێكی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران داهاتووە ئاگاداری قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیەكان دەكەینەوە، سەردانی بەشەناوخۆیەكانیان بكەنەوە، بە پێی ئەو خشتەیەی خوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بەشەناوخۆیی و بردنەوەی كەل وپەلی تایبەتی خۆتان بەمەرجێك پاپەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.
پێویستە قوتابی رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن لە كاتی لێ وەرگرتنەوەی بەشە ناوخۆیی:
١- تەواوی ئەوكەل وپەلانەی تایبەت بە ژورەكانتانە لە ژوورەوە بن بە تەواوی.
٢- پێویستە رەچاوی پاك و خاوێنی بەشەناوخۆیی بكرێت.
٣- سەرپەرشتیاران لە ناو بەشەناوخۆیی بەشەناوخۆیەكانتان لێ وەر دەگرێتەوە واتە پێویست بەسەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكان ناكات .
٤- ڕۆژانە كاتژمێر (٩)ی بەیانی تاكو (١) ی دوای نیوەرۆ بەشەناوخۆییەكانتان لێ وەر دەگیرێتەوە .
٥- تكایە ھەر قوتابیەك لە رۆژی دیاری كراوی خۆی سەردانمان بكات.
٦- پێویستە قوتابیان لەكاتی سەردانیان بۆ بەشەناوخۆییەكانیان رەچاوی ڕێنمایەكانی تەندروستی بكەن.
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەك

١- فاكەڵتی پەروەردە ١ / ٦ / ٢٠٢٠
٢ـ فاكەڵتی ئاداب ٢ /٦ / ٢٠٢٠
٣-فاكەڵتی یاسا & پەیوەندیەكان و بەڕێوەبردن و ئەندازیاری ٣/٦/٢٠٢٠
٤- فاكاڵتی زانست ٤ / ٦ / ٢٠٢٠

بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوەخۆیەكانی زانكۆی سۆران

زۆرترین بینراو