به‌په‌له‌: كوڕە گەنجێك لە چبای حەسەنبەگ دیارنامێنێت

به‌په‌له‌: كوڕە گەنجێك لە چبای حەسەنبەگ دیارنامێنێت

بەرلە دوو کاتژمێر لە ئێستا ژووری کۆنترۆڵمان ئاگادارکرایەوە بەبوونی رووداوێکی وونبوونی گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆران لە چیایی حه‌سه‌ن بەگ بەناوی (ئه‌سعه‌د ره‌شید عه‌زیز) ناسراو بە رێبەر تەمەن ۲۵ساڵ وەک زانراوە لە دواین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکەیدا لەناو بەفردا لە چیایی حه‌سه‌ن به‌گ دووچاری سربوون و بێ هێزی هاتووەو شوێنی زانراو نییە دەست بەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی بەرێوەبەرایەتیمان و کارمەندان و ئەفسەری بنکەی سۆران و ئەفسەری ئێشکگریمان چوونە چیایی حه‌سه‌ن به‌گ و سەرقاڵی بەدواداگەرانن بۆ دۆزینەوەی ئەو هاووڵاتییەو رزگارکردنی و دۆزینەوەی چارەنووسی، بەداخەوە لە ئێستادا تەلەفۆنی داخراوەو شوێێنی نەزانراوە خەڵکێکی زۆریش لەگەڵ تیمەکانمان سه رقاڵی گەرانن بە ئومێدی دۆزیەوە سەلامەتی ئەو گەنجەیە.

راید كاروان میرئاوده‌لی

 

زۆرترین بینراو