بورجەکانی هێلی پەیوەندیکردن ( مۆبایل ) چ رۆڵێك دەبینیت لە لێکۆڵینەوەی تاوان؟

پارێزەر پروشە قەلەندەر ماستەر لە لێکۆلینەوەی تاوان

 بورجەکانی گواستنەوەی شەبەکەی ئامێری پەیوەندیکردن واتە مۆبایل ڕۆڵێکی گرنگ دەبینیت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا بە تایبەت بۆ دیاریکردنی شوینی ئەنجامدانی تاوان و دۆزینەوەی تاوانبار لە کاتی تاوانەکەدا یان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە. ئایە ئامێری پەیوەندی بە چ شێوەیەک رۆڵ ئەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا ؟ ئامێری مۆبایل سەرجەم پەیوەندیە هاتوو رۆشتووەکان لە میمۆری تەلەفۆنەکەدا خەزن دەکات و هەروەها هەموو زانیارییەکانی تری وەك نامە، مەسیج و. وێنە ، ڤیدیو ، هتد .... بێجگە لەم بەکارهێنانانەی کە باسمان کرد سودی دەبێت بۆ دیاریکردنی شوێنی جوگرافیای تاوانبار. پ/ چۆن شوێنی جوگرافیای تاوانبار دیاری دەکرێت؟ ئەتوانرێ شوێنی جوگرافیای ئامێری پەیوەندیەکە دیاری بکرێ لە رێگای شەبەکەی تەلەفون بورجی شەبەکەی تەلەفۆنەکەوە ئەمەش بە گوێرەی نزیكترین بورج لەو هێلی تەلەفونەوە لەو کاتەدا . هەربۆیە بورجە پێشکەوتوەکان لەسەر سیستەمی ٣ گۆشەییە، بەواتایی ئەوەی کە شەبەکەی مۆبایلەکە دەخاتە سنوری سێگۆشەیەکەوە کە سەر بەو بورجە بێت و بەشێوەیەکی ورد و دەقیق شوێنی جوگرافیایی تەلەفونەکە دیاری دەکات. بەجۆرێک کە لە دوورو نزیکی ٥ بۆ ١٠ مەتر دیاری دەکات وەکە ئەم ئامێری تەلەفونە لە بازنەی شەبەکەی بورجی تەلەفونەکە نزیك ئەبێتەوە کۆدی ئەو بورجە وەردەگرێت بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی کات و شوێن بەروار تۆمار دەبێت و ئەچێت بەشی history مێژووی هێلی بورجەکە خەزن دەبێت. هەر بۆ نموونە کاتێک گەشتی دەرەوەی ووڵات دەکەیت و فڕۆکەکە دەنیشێتەوە ئەوا دەست بەجێ مۆبایلەکە بەتۆڕی پەیوەندیکردن ئەو ووڵاتەوە گرێ ئەدرێت. پ/ چۆن زانیاریەکانی ئەم هێلی ئامێری پەیوەندیە بەکاردێت؟ وەک باسمانکرد کۆمپانیایی هێڵی پەیوەندی هەڵدەستێ بە تۆمارکردنی هەموو بەروار و کات شوێنی ئەم پەیوەندیانە و لەسەر سیستەمی GPS ئەم ئامێری پەیوەندیانە دروستکراون و هەروەها زانیاری تەواوەتی شەبەکەکە خەزن دەبێت بەجۆرێک کە چ تەلەفۆنەکە بەکار بێت بۆ پەیوەندی یاخود بەکار نەیەت تەنها کارا بێت تەلەفونەکە ئەم زانیاریانە تۆمار دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش تەنها لە رێگای دادگاوە دەتوانرێ داوا بکرێت ئەم زانیاریانە بەردەست بێت و ئەمەش بۆ کاتێک دەبێت کە پێویست بێت بە تایبەت کاتێک تاوانبار ئینکاری دەکات کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووببێت هەربۆیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوانبار کە ئایە لە ساتی رودانی تاوانەکەدا ئەم کەسە لەو شوێنە ئامادە بوە یاخود ئامادە نەبوە یارمەتی دەرێکی گرنگ دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو