بڕیارێكی تایبەت بە ئەفسەران دەردەكرێت

بڕیارێكی تایبەت بە ئەفسەران دەردەكرێت

 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دەبێت لە هەموو شوێنێك رێز لە ئەفسەرانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەو ئاسایش بگیرێت.

لەنووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، كە كۆپیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووەو واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆیی بەسەرەوەیە، ئاراستەی گشت پارێزگاو ئێدارەكانی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ كراوە، تیادا جەخت لە جێبەجێكردنی یاساكانی سەربازی كراوەتەوە، سەبارەت بە رێزگرتن لە هێزەكانی ئەفسەرانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەو ئاسایش، كە پێویستە لە هەموو شوێنێك رێز لە ئەفسەران بگیرێت، بەپێی ئەو پلە سەربازییەی كەهەیەتی".

ئاماژە بەوەكراوە " هیچ كەمتەرخەمییەك لەمبارەوە قبول ناكرێت، تەنانەت لە مەفرەزەو بازگەكانیش".

زۆرترین بینراو