
بڕیارێكی نوێ بۆ بڕینی مووچه درا
زاری كرمانجی - په‌رله‌مانتار، هپێڤیدار ئه‌حمه‌د، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی (فیسبووك) ڕایگه‌یاندووه: ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣ حاکم کەمکراوهتهوه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌ش كردووه، "ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوەکو ٤٩٪ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەكه‌ی دەبڕدرێت. واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە".