بڕیارێك رێژەی هاتنی گەشتیاران بەرز دەكاتەوە

بڕیارێك رێژەی هاتنی گەشتیاران بەرز دەكاتەوە

بڕیاری حكوومەتی هەرێم، تایبەت بە هەڵگرتنی رسومات لەسەر گەشتیاران، رێژەی هاتنی گەشتیاران بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیارانی شارو شارۆچكەكانی باشوور و ناوەڕاست و ناوچەكانی دیكەی عێراق وەرناگیرێت، لەبڕی ئەوە دەبێتە سیستەمی دڵنیایی ئاسایش و خەرجییەكەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابین دەكات".
گووتیشی " پێشتر هەر گەشتیارێك بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرا، بەڵام بەنەمانی ئەم رسوماتە پێشبینی بەرزبوونەوەی دوو ئەوەندەی هاتنی پێشتری گەشتیاران دەكەین، بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان و كوردستان بەگشتی".

زۆرترین بینراو