بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەوڕووپی و بێ سەرەتا درا

بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەوڕووپی و بێ سەرەتا درا

بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی بڕیارێکی لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرتا دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی گومرگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کراوە و چەند تێبینییەک لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتا دەرکردووە.

لە نووسراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە دوابڕیار بۆ بڕینی پسوولەی گومرگی ڕۆژی 30/6/2019 دەبێت، هەر مامەڵەیەک پێشتر کرابێت لەدوای ئەو بەروارەوە پسوولەی گومرگی بۆ نابڕدرێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، هیچ ماوەیەک بۆ ئۆتۆمبێلی بیانی کە گەڕابێتەوە بۆ دەرەوەی هەرێم و دواتر گەڕابێتەوە بۆ ناو هەرێم هەژمار ناکرێت، بەمەرجێک ئۆتۆمبێلەکە لەناو هەرێم بێت لەکاتی تۆمارکردن.

 

 

 

زۆرترین بینراو